كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا

:: AM:12:40:09/06/2023 ‌
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كە تایبەتە بە پەسەندكردنی بودجەی عێراق، هەڵگیرا بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات یەك و ژمارەیەك لە مادەكانیش پەسەند كرا. 

كەمێك لەمەوبەر، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەكەی بە كراوەی هەڵگرت بۆ سەعات یەكی نیوەڕۆ، لە كۆبوونەوەی ئێستە مادەكانی 1 و 3 و 5 و 6 و 7 و 8 پەسەند كران و مادەی 2 هەڵگیرا و 4 لادرا.

لە كۆبوونەوەی داهاتوو بە هەمانشێوە دەبێت رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو بێت، كە 256 پەرلەمانتار ئامادەی بوون. 

بەگوێرەی قسەی پەرلەمانتاران رێككەوتن لەسەر ئەو كێشانە كراوە كە لەناو بودجەدا رووبەڕووی كورد كرابوونەوە و تا هەڵگیرانی كۆبوونەوەكەیش نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق مابوویەوە. 




وشە - وشه‌