دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:47:09/06/2023 ‌
شەوی رابردوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كە تایبەتە بە پەسەندكردنی بودجەی عێراق، هەڵگیرا بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات یەك و ژمارەیەك لە مادەكانیش پەسەند كرا. 

لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوو مادەكانی 1 و 3 و 5 و 6 و 7 و 8 پەسەند كران و مادەی 2 هەڵگیرا و مادەی 4 لادرا، نزیكبوونەوەش لە مادەكانی 13 و 14 ئەمڕۆیە كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان بۆیە پێشبینی گفتوگۆی گەرم و بەریەكەوتن دەكرێ‌.

بڕیارە سەعات یەكی دوای نیوەڕٍۆ جارێكی تر كۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێ‌ بكاتەوە، لە مادەی نۆ دانیشتنەكە دەست پێ‌ دەكاتەوە، بەمەیش پێشبینی دەكرێ‌ ئەگەر دانیشتنەكە بكرێ‌ مادەی 13 و 14 تایبەت بە كورد بخرێتە دەنگدان.

بەگوتەی قسەی پەرلەمانتاران رێككەوتن لەسەر ئەو كێشانە كراوە كە لەناو بودجەدا رووبەڕووی كورد كرابوونەوە و تا هەڵگیرانی كۆبوونەوەكەیش نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق مابوونەوە.

مادەی 13 و 14 پێوەندی بە كوردەوە هەیە و لەماوەی چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆی زۆری لەسەر كرا، هەرچەندە تا ئێستە روون نییە كە رێككەوتنەكە چۆنە، بەڵام پەرلەمانتاران دەڵێن، رێككەوتن كراوە و بودجە بەناڕەزایی كوردەوە پەسەند ناكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد