ئەو مادانەی لە بودجە پەسەند كران باسی چی دەكات؟

:: AM:11:02:09/06/2023 ‌
شەوی رابردوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندكر دنی بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتووی عێراق دەستی پێ‌ كرد، لە دانیشتنەكە چەند مادەیەك پەسەند كرا.

ئەو مادانەی لە بودجە پەسەند كران چەند بابەتێكی جیاوازی لە خۆ گرتبوو ئەمانە بوون:

مادەی یەك: تایبەتە بە بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار كە هەر دۆلارێك بە 130 بەرانبەر 130 دینار جێگیر گراو دیاریكردنی نرخی نەوت بە 70 دۆلار و پێشبینی بڕی نەوتی هەناردەكراو بوو.

مادەی دوو: دواخرا كە تایبەت بوو بە خەرجییەكانی حكوومەتی عێراق.

مادەی سێ: تایبەتە بە پاڵپشیی دارایی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و دەسەڵاتی وەزیری دارایی بۆ ئەو كارە و پەسند كرا.

مادەی چوار: لادرا كە تایبەت بوو بە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گواستنەوە لە پارەی تەرخانكراو لە قەرزەكان و گۆڕینی ئەو لایەنەی كە سوودمەند دەبێت لە قەرزەكان.

مادەی پێنج: تایبەتە بە دەسەڵاتی راستەوخۆی خەرجكردن و رێگری لە تێپەڕاندنی بڕی تەرخانكراو و پەسند كرا.

مادەی شەش: تایبەتە بە دەسەڵاتی گواستنەوەی بودجە و پەسند كرا.

مادەی حەوت: تایبەتە بە دەسەڵاتی بەكارهێنانی یەدەگی باری لەناكاو و پەسند كرا.

مادەی هەشت: تایبەتە بە سنوورداركردنی داهات بۆ یەك ساڵ و تا كۆتایی 2023، پەسند كرا.



وشە - رامیار جەواد