ئەو کوردەی بە مناڵی خۆزگەی بە تاتڵیساس دەخواست ئەمڕۆ بە عارەبانە ئیبراهیمی پاڵ نا و پەشیمانە

:: PM:06:12:09/06/2023 ‌

لە ژیاندا خەڵکانێک هەن، هەمیشە ئاواتە خوازن لە کەسانی تر بچوونایە و ژیانی ئەوانیان هەبایە، بەڵام کەسێک کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان کار دەکات، ئیبراهیم تاتڵیساس دەبینێت لەسەر عارەبانەیەک بەداماوەیی و لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی..

'' لە ئیش بووم، لەڕێی پێوەندییەکەوە ئاگادار کرامەوە کە کەسێک لە فرۆکەخانەیە و پێویستە بچم بیهێنمە نەخۆشخانە، چونکە توانای رۆیشتنی نییە و ناتوانێ بە قاردمەکانی فڕۆکەکە بێتە خوارەوە، کاتێک چووم و لە دەرگامدا بینیم ئەو کەسەی چاوەرێمە ئیبراهیم تاتڵیساسە کە ناتوانێ بە پێی خۆی بڕوات ئەگەر هاوکاریی نەکرێت، ئەوکاتەی هاوکاریم کرد بۆ ئەوەی بیبەمە ناو ئۆتۆمبێلەکە خۆم بیرکەوتەوە کاتێک هەرزەکاربووم و سەیری فیلمی ''ماڤی ماڤی و فیلمەکانی تری'' ئیبراهیم تاتڵیساسم دەکرد و دەمگوت خۆزگە لەجێی ئیبراهیم بام، نەمدەزانی خۆزگەکەم تەنیا بۆ دەنگە خۆشەکەی و ژیان و کچە جوانەکەی بوو'' هێدی بێدڵ لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی. 

ئەوگەنجەی بە مناڵی خۆزگەی بە تاتڵیساس دەخواست لە درێژەی قسەکانیدا نوسیویەتی، ئەو ئیبراهیمەی داکەسانی نەبوو لە بەرنامەی ''ئیبۆشۆ'' پێش هەمووان هەڵدەپەڕیی، وای لێهات هەرچی کەسە پێشی کەوتوونەتەوە و لە فرۆکەکە دادەبەزن و ئەویش پێویستی بە هاوکاریی کەسانی ترە.

ئەو گەنجە دەڵێ، هەرگیز لە ژیاندا خۆزگە بە کەس مەخوازە

ئەو گەنجە نوسیویەتی، لە قوڵایی ئەو بیرکردنەوانەدا بووم و بە ئیبراهیمی بە تورکی قسەی کرد و پێم گوت من تورکی نازانم و کرمانجم ''ئەو قسەی منی پێ خۆش بوو'' و بە کرمانجی قسەی کرد و گوتی، ناوت چییە و خەڵکی کوێی، لەو پرسانەدابوو پێم گوت، چۆنە هاتوویتە ئێرە، ئیبراهیمی گوتی، راستی سێ رۆژ کۆنسێرتم هەیە.

هێدی بێدڵ ئەوەیشی گوت، ئەوەی دەمەوێ لێرەدا بیڵێم و مەبەستمە، هەرگیز لە ژیاندا خۆزگە بە کەس مەخوازە..

لە کۆتاییدا نووسیویەتی، ''ئەو باسە دوور لە سیاسەت و کوردایەتییە ئەگەرنا من بۆخۆم زۆر تێ بی نیم هەیە لەسەر ئیبراهیم تاتڵیساس و ئاوازەکانی، بەڵام ئینکاریی ناکرێ دەنگی زۆر خۆشە''..






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان