د. نەزاکەت حوسێن: هیچ حزبێک ناتوانێت بەناوى سلێمانییەوە تاک ڕەوانە مامەڵە بکات

:: PM:07:53:09/06/2023 ‌

یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان، لە درێژەى ئەو هەنگاوانەى بۆ زیانگەیاندن بە پێگەى کوردستان دەیانێت بەردەوامە و لە نوێترین کارى خیانەتى ئەوەیە، لە ڕێگەى فڕاکسیۆنەکەى هەوڵى دەدات بە بڕگەیەک لە پڕۆژە بودجەى گشنى عێراق بیچەسپێنێت سلێمانى ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات، چاودێرانى سیاسیش دەڵێن، سلێمانى موڵکى هیچ حزبێک نییە و پاکێجى دەستوورى هەموو کوردستان یەکە و نابێت هیچ هەنگاوێک بندرێت بۆ بەرژەوەندى دژەکانى کوردستان.

د. نەزاکەت حوسێن، شڕۆڤەکارى سیاسى بە "وشە"ـى ڕاگەیاند، هەموو ئەو پەرتەوازیەى فڕاکسیۆنە کوردیەکان هەیە لە بەرژەوەندى ئێمە نابێت یەک پاگێج مامەڵە بکرایە لە پرسى بودجە، پرسەکانى کوردستان پێوەندى بە ماف بەرژەوەندى خەڵکى کوردستانەوە هەیە، خەباتێکى زۆر کراوە بۆ مافە دەستووریەکان ئەوەى ئێستە هەیە لە بەرژەوەندى کورد نییە، لە بەرژەوەندى ناحەزانى کورد و ئەوانەى نایانەوێ قەوارەى کوردستان سەقامگیربێت و پێگەى بەهێزبێت ئەوە جگە لە لاواز کردنى پێگەى کورد هیچ خزمەتێک نییە بە خەڵکى کوردستان.

ئاماژەی بەوەیش کرد، ناکرێت بەرژەوەندى خەڵک بکرێتە قوربانى بەرژەوەندى شەخسى و حزبى، هیچ شتێک موبەڕیر نییە بۆ ئەوەى ئێمە داواى پەرت بوونى کوردستان بکەین، بەغدامان بینى هەموو هاوارە هەبوو نەوت بڕواتە ژێر دەسەڵاتى بەغدا فەرموو ئەوە مووچەى خەڵکیش نەما بەغداش وەڵامى ڕوونیش نییە بۆ مووچەى خەڵک.

''سلێمانى هیچ غەدرێکى لێ نەکراوە هەموو ئەو بودجانەى هەبووە لە کوردستان ڕێکخراوە و پارێزگاکان پشکى خۆیان پێدراوە، هیچ غەدرێک نابیندرێت لە سلێمانى کرابێت لە لایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە، ئەوەى هەیە دەیانەوێت بابەتە بکەنە موبەڕیر بناخەى هەرێمەکەمان بترازێت بۆ بەرژەوەندى ناحەزانى کورد'' د. نەزاکەت حوسێن وای گوت.

لە درێژەی قسەکانی دا گوتی، هیچ حزبێک تاک لایەنە ناتوانێت مامەڵە بە مافە دەستووریەکانى خەڵکى کوردستانەوە بکات، سلێمانى یەکلاى نەبووەتەوە بۆ موڵکى هیچ لایەنێک نییە، سلێمانى موڵکى هەموو خەڵک و حزب و پێکهاتەکانە دەبێت مافى دەستوورى خەڵکى کوردستان دەبێت بە ڕەزامەندى خەڵکەکەى بێت نەک حزبێک تاک ڕەوانە مامەڵە بکات و هەموو مافە دەستووریەکانى کوردستان یەک پاگێجە و هەر هەنگاوێک دەبێت ڕەزامەندى حکوومەت و حزب و خەڵکى لەسەربێت.

بەپێی پێشنیارەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كە لەلایەن میلیشیاكان و یەكێتییەوە كراون، ئەگەر بڕگەكانی مادەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان دەنگ بێنێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ دەسەڵاتێکی دارایی نابێت و هەموو پارەی نەوت و داهاتەکانی هەرێم دەکەونە دەست چەند فەرمانبەرێکی عەرەب لە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەوەش وەک سووکایەتیی بەرانبەر دۆز و پێگەی کورد لێک دەدرێتەوە.  

هەڵەبجە\ عەزیز ڕەسووڵ 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان