کارمەندێک بەهۆی زۆرمانەوە لە ئاودەست لە کارەکەی دەرکرا

:: PM:01:24:10/06/2023 ‌
خاوەنكارێك یەكێك لە كارمەندەكانی لە كارەكەی دوور خستەوە بەهۆی ئەوەی لە كاتی كاركردندا، كاتێكی زۆری لە ئاودەستدا بەسەر دەبرد و رۆژانە نزیکەی دوو سەعات لە ئاودەستدا پشووی داوە.

ماڵپەڕی "دیجلە" بڵاوی كردووەتەوە، میدیاكانی چین لەمدواییانەدا حاڵەتێكی سەیروسەمەرەیان بڵاو كردەوە كە كارمەندێك بەناوی وانگ، سكاڵای لەسەر خاوەنكارەكەی تۆمار كردووە كە بەهۆكاری هەڵە لە كارەكەی دوور خرایەوە، بەهۆی ئەوەی لە كاتی كاركردندا كاتێكی زۆری لەسەر ئاودەست بەسەر بردووە.

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی گەدە و ڕیخۆڵە، پیاوەكە بەردەوام بوو لە هەستكردن بە ئازار و ناڕەحەتی، بۆیە هەموو رۆژێك دەستی دەكرد بە بەسەربردنی سێ بۆ شەش سەعات لە ئاودەست.

خاوەنكارەكەی پێشووی وانگ بانگەشەی ئەوە دەكات، لە ماوەی 10ڕۆژدا، بە گشتی 22 سەعات پشووی وەرگرتووە و  لە ئاودەستدا ماوەتەوە. بەو پێیە هەموو رۆژێک زیاتر لە دوو سەعاتی لە ئاوەدەستدا بەسەربردووە.


وشە - لاڤین عومەر