له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌تایبه‌ت له كاتی گفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق كه به‌هۆی عه‌ره‌به‌وه چه‌ندان بۆمب بۆ كوردستان دانراوه، كه‌سێك بووه‌ته رێپێشانده‌ری عه‌ره‌به‌كان تا زیاتر گوشار بخه‌نه سه‌ر كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، عه‌ره‌به‌كان به هه‌موو جۆرێك ده‌یانه‌وێ گوشار بخه‌نه سه‌ر كوردستان و ئه‌و پێشڤه‌چوونه‌ی هه‌یه رایبگرن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان باكیان به هیچ شتێك نییه، ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه كوردستان له گه‌شه بوه‌ستێت و بودجه‌كه‌ی به ته‌واوی سنووردار بكرێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی رێ به عه‌ره‌به‌كان پێشان ده‌دات، "خالید شوانی" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه و هه‌موو رێیه‌كان بۆ عه‌ره‌ب ده‌كاته‌وه تا زۆرترین گوشار بخه‌نه سه‌ر كوردستان.
له ماوه‌ی رابردوودا خالید شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه، ئێسته پۆستی وه‌زاره‌تی دادی له حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و ده‌گوترێ پێوه‌ندییه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌یش هۆكاره كه رێپێشانده‌ری تێكدانی كوردستان بێت.