شاجوانی پێشووی عێراق كه له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، بڕیاری دا بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته خۆی بپاڵێوێت.
ساره عیدان شاجوانی پێشووی عێراق كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا چالاكی هه‌یه، له ناوچه‌ی 30ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی ناوی خۆی تۆمار كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسیاره له باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان جوو و مسوڵمانان
ئه‌و ته‌مه‌نی 33 ساڵه و سه‌رۆكایه‌تیی رێكخراوێك ده‌كات كه به‌رپرسیاره له باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان جوو و مسوڵمانان، هاوكات له پێناو په‌ره‌پێدانی ئاشتی و لێبورده‌یی كار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''٩ی سوبح'' ئه‌و شاجوانه‌ی پێشووی عێراق، له بواری مافی پێكهاته و كه‌مینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش چالاكه، له بواری په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانیشدا كۆمه‌ڵێك خزمه‌تی پێشكه‌ش كردووه.
ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.