ڤیدیۆ.. سوارچاكی حكومڕانی و چوار ساڵی تەواو لەناو خەڵكدا ژیا و بەردەوام دەبێ

:: PM:06:09:18/07/2023 ‌
لەگەڵ تێپەربوونی چوار ساڵ بەسەر حكومڕانی مەسروور بارزانیدا، بە روونی دیارە ‌ كوردستان گەشەیەكی خێرای بە خۆیەوە بینیوە و دامەزراوەکانی بە ئەلیكترۆنی دەکات و تەكنەلۆجیای سەردەم دەخاتە خزمەتی خەڵک و مامەڵەکانیانەوە.

دەیان پڕۆژەی خزمەتگوازی، رێگاوبان، كارەبا و وەبەرهێنان و كشتوكاڵ، لەو ماوەیەدا جێبەجێ‌ كراون، ئێستە جووتیاری كوردستان نە بەدیار هەنارەكەیەوە دادەنیشێت و نە سندوقە تەماتەكەی فڕێ‌ دەدات. چونکە مەسروور بارزانی بە وڵاتانی دنیای گوت، فەرموون بەروبوومی كوردستان بكڕن و بازاڕی بۆ جووتیاران دۆزییەوە.

لە بواری رێگاوباندا، كوردستان بووە خاوەنی دەیان پڕۆژەی ستراتیجی، شەقامی 150 مەتری لە هەولێر و رێی بارزان لە دهۆك و دووسایدی ستراتیجی هەولێر_ زاخۆی کردەوە.

لەسەر ئاستی وەبەرهێنانیش متمانە لای خەڵكی كوردستان دروست كرایەوە، ئێستە ئەم مەسروور بارزانییە كە خەمی هەمووانی لە كۆڵناوە، لە تەواوی كوردستان بڕیاری دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ خەڵكی هەژار و كرێچیش داوە 27 هەزار یەکەیان بۆ دروست دەکات.

چیترتان دیوە و چیترتان بۆ باس بكەین؟
ئێوە دەزانن كوردستان لە چوارساڵی حكومڕانی مەسروور بارزانیدا لە ئاستی نێودەوڵَەتیشدا گەورەترین پێگەی هەبووە، وڵاتان بە مەسروور بارزانی دەڵێن، كارێزمای چاکسازی و تێپەڕاندنی قەیرانەكان. 

خەڵكی كوردستان بۆیان دەركەوت كە مەسروور بارزانی تەنیا براگەورەیان نییە، بەڵكو سەرۆك وەزیرانێكی لێهاتوو خاوەن ئیرادەیە، هەمووان لەكاتی تەنگانەدا پەنای بۆ دەبەن و ناوی دەهێنن. ئەویش وەك فریادەڕەسی ژیانی خەڵك خۆی دەچێتە ناو خەڵک و کێشەکانیان چارەسەر دەکات.

لەو چوارساڵەدا رێگەکە تەخت نەبوو، بەڵکوو گەندەڵ، گرووپ، حزب و هاوپەیمانە ساختەكان، كەوتنە دروستكردنی قەیران و كێشە بۆی، بەڵام ئەو سڵی نەكردەوە و بەردەوام بوو لە ئاشكراكردنی قاچاخچێتی و وەدەرنانی گەندەڵكاران، ئێستەیش هەر ئەوانە بە ناحەزی خۆی دەزانێ. 
کەواتە ئەو وتەیەی ئیمامی عەلی بەتەواوی سەلمێنراوە كە " تیری دوژمن رووی کێ بوو، بەدوای ئەو بكەن".

ئێوە لە دروستكردنی بەنداوەكانی كوردستانەوە سەیری ئاوەدانی داهاتوو بكەن.. دەیان بەنداو لە چوارساڵی رابردوو بنیات نران، ئیتر ئاوی سەرزەوی بەفیڕۆ ناچێت و ئەوە مەسروور بارزانییە دوورتر دەڕوانێ‌




وشە - وشه‌