" له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرا، مام جه‌لال به‌به‌رچاوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتییه‌وه گوتی، من بڕیاری خۆم داوه مومكین نییه جارێكی تر هاوپه‌یمانییه‌تی خۆم له‌گه‌ڵ پارتی و بارزانی به‌هیچ شتێك بگۆڕمه‌وه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتتان كرد، من دێم لای مه‌سعوود بارزانی داده‌نیشم و وازهێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم ده‌نووسم، هه‌ر له‌وێ فه‌خری كه‌ریم و به‌رهه‌م ساڵح و فازڵ میرانی راسپێردران كه نامه بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی بنووسن، رۆژی سێی كانوونی یه‌كه‌می 2012 مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، به‌رهه‌م و فازڵ له‌گه‌ڵی رۆیشتن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا به یه‌ك هه‌ڵوێست قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شیعه و مالیكی بكرێت و سنوورێك بۆ پێشێلكردنی ده‌ستوور دابنرێ، رۆژی 12ی كانوونی دووه‌می 2012 مام جه‌لال به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی پێوه كردم و رای گه‌یاند، هادی عامری و خزر خزاعی سه‌ردانیان كردووم و ئاماده‌یی مالیكیان نیشانداوه له پێناو لێكتێگه‌یشتن و یه‌كه‌م هه‌نگاویش راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن بێت و لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكبێت، گوایه خامنه‌یی هه‌واڵی بۆ مالیكی ناردووه كه نابێت مام جه‌لال عاجز و دڵگران بێت" سه‌رۆك وای نووسیوه.
دوای رۆیشتنی مالیكی، مام جه‌لال تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی" شه‌وی 17 له‌سه‌ر 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2012 مالیكی سه‌ردانی مام جه‌لالی كرد، دوای رۆیشتنی مالیكی، مام جه‌لال تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، به‌داخه‌وه بارودۆخ و ته‌ندروستی جێی مه‌ترسیی بوو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م، نێچیرڤان بارزانی به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی پێوه كردم و رای گه‌یاند، بارودۆخی ته‌ندروستی مام جه‌لال به ته‌واوی تێكچووه و جێی مه‌ترسییه، منیش پێم راگه‌یاند كه پێوه‌ندی به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بكات، هه‌رچی پێویست بوو جێبه‌جێی بكه‌ن، به نێچیرڤان بارزانیم گوت پرسیار له پزیشكه‌كانی بكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هاوكار بێت به‌په‌له بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا یان هه‌ندێك پزیشكی ئه‌ڵمانی بێنه به‌غدا".
" له 19ی كانوونی یه‌كه‌م، پزیشكانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنه به‌غدا، له ئه‌ڵمانیا دڵشاد بارزانی هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ناردنی دكتۆره‌كان بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ی راستیی بێت نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاسانكاری و هاتنی پزیشكه‌كان زۆر ماندوو بوو، نێچیرڤانم راسپارد تا شه‌و و ڕۆژ به دواداچوونی پێویست بۆ چاسه‌ری مام جه‌لال بكات، رۆژی 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2012 مام جه‌لال گواسترایه‌وه بۆ به‌رلین، دوای پشكنینه‌كان دكتۆره‌كان هیوایه‌كی زۆریان بۆ مانه‌وه‌ی نه‌مابوو، هیچ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ریان پێ نه‌داین، گه‌شبینیش نه‌بوون، مومكین نییه وه‌كو پێشووی لێ بێته‌وه یان له‌هۆش ده‌چێت یان توانای قسه‌كردنی نامێنێت" له‌ناوه‌ڕۆی ئه‌و بابه‌ته وا نووسیوه.
خۆمان بۆ پێشوازی جه‌نازه‌كه‌ی ئاماده بكه‌ین
سه‌رۆك ده‌ڵێ، له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه هه‌وڵم دا قسه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكه‌م، یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌ستم كه‌وت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م مه‌لا به‌ختیار بوو، پێم راگه‌یاند ده‌زانم ئه‌مڕۆ چ بارودۆخێك به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه، ئاماده‌م بۆ هه‌ر كار‌و هاوكارییه‌ك كه باری سه‌رشانتان سووك بكات، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2012 سه‌ردانی سلێمانیم كرد، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی و فازڵ میرانی و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیم له‌گه‌ڵ خۆم برد، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سازدا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان له‌وێ بوون، به‌ڵام نه‌بوونی مام جه‌لال زۆر به یه‌كێتییه‌وه دیار بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێم گوتن ئێمه هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین ئاماده‌ین بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری و یاره‌مه‌تییه‌ك، هیوادارین مام جه‌لال به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناو هه‌موومان، به‌ڵام پێویستیشه خۆمان بۆ پێشوازی جه‌نازه‌كه‌ی ئاماده بكه‌ین، چونكه مردن له هه‌مووشتێك نزیكتره له مرۆڤ".
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا هاتووه، دیار بوو هێرخان و ماڵی مام جه‌لال زۆر زۆر له به‌رهه‌م دڵگران و عاجز بوون، چونكه وه‌ك بڵاوكرایه‌وه كاتێك مام جه‌لال له نه‌خۆشخانه بووه له به‌غدا، به‌رهه‌م خۆی ئاماده كردووه گوایه له جێی مام جه‌لال ده‌بێت، ئه‌مه كاریگه‌ییه‌كی زۆری كردبووه سه‌ریان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێرۆخان له به‌رلین، بۆ ئاگه‌داربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی مام جه‌لال، جارێكی تر رۆژی 11ی كانوونی دووه‌می 2013 سه‌ردانی سلێمانیم كرد، / به‌لای منه‌وه زۆر سه‌یر بوو هێرۆخان و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی مام جه‌لالیان له نه‌خۆشخانه به ته‌مای ئه‌و كه‌سانه‌یان جێهێشتبوو كه كاتی خۆی خزمه‌تی ماڵی مام جه‌لالیان ده‌كرد/، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هێرۆخان و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی باڤێڵ و قوباد كۆبوومه‌وه دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی، خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ دلشادی برام كرد له ئه‌ڵمانیا رامسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویست بێت بۆ مام جه‌لال جێبه‌جێ بكات، وابزانێت من له ئه‌ڵمانیام.
به‌راستی نه‌ده‌بوو كه مام جه‌لال به‌مشێوه‌یه به‌كار بهێنرێ
" زۆر به‌داخه‌وه كه یه‌كێتی نه یه‌كێتی ناوخۆیان پاراست و نه‌به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ پارتی، كه‌شوهه‌وایه‌كی ناله‌بار هاته ئاراوه و به‌سه‌ر چه‌ند باڵێكدا دابه‌ش بوون، دژایه‌تی پارتی ببوو به پێوه‌ری دڵسۆزی له‌ناو یه‌كێتی، ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لال نه‌ما، ژماره‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕوایان به هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، خاڵی تر كه به‌لای منه‌وه زۆر نه‌گونجاو بوو هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری ماڵی مام جه‌لال بوو، چ له جێهێشتنی به ته‌مای كه‌سانی تر له ئه‌ڵمانیا چ له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، هه‌موو كه‌س ده‌یزانی كه مام جه‌لال نه هێز و نه توانا و جووڵه‌ی ماوه، زۆر جار به‌ناوی مام جه‌لال به‌یاننامه بڵاو ده‌كرایه‌وه، یان له‌سه‌ر كورسییه‌ك دایانده‌ناو دوور له ره‌وشت ئیستغلال ده‌كرا، به‌راستی نه‌ده‌بوو كه مام جه‌لال به‌مشێوه‌یه به‌كار بهێنرێ، فێڵیان له خۆیان ده‌كرد و به‌نیازبوون قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكیش بێنن" له كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆك وا نووسراوه.
به‌ڕاستی زۆر بۆی دڵگران و عاجز بووم
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، جارێكیان بۆ هه‌واڵپرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه و ئاگه‌داربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی مام جه‌لال سه‌ردانی سلێمانیم كرد، دیاربوو ده‌یناسینه‌وه، به‌ڵام نه جووڵه‌ی هه‌بوو و نه‌قسه‌یشی پێی ده‌كرا، به‌ڕاستی زۆر بۆی دڵگران و عاجز بووم.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له كۆتایدا وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك كه كۆتاییه‌كه‌ی مردنه، رۆژی سێی تشرینی یه‌كه‌می 2017 مام جه‌لال چووه به‌ر دلۆڤانی خوای گه‌وره و رۆژی شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م جه‌نازه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه سلێمانی، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان هات و له توانا‌مان بوون بۆ رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كردمان و منیش سه‌ردانی سلێمانیم كرد.