له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد – به‌رگی شه‌شه‌م، لاپه‌ڕه 159، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له عێراقی نوێ‌دا ده‌كات كه پارتی و یه‌كێتی له دوكان ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه مام جه‌لال داوای كردووه سه‌رۆك بارزانی بمێنێته‌وه.. بۆچی؟.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، 18ی تشرینی دووه‌می 2004 كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێ كرد، زیاتر له 13 لایه‌ن ئاماده بوون، پارتی و یه‌كێتی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كهه‌ڵوێست بوون، گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر عێراق و بابه‌تی هه‌ڵبژاردن كرا، دوای ته‌واو بوون و كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال له‌وێ مامه‌وه، دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیمان كرد، زۆرم پێ سه‌یر بوو، چونكه یه‌كه‌مجار بوو مام جه‌لال دڵی خۆی كرده‌وه و هه‌موو قسه‌كانی ده‌روون و ناخی خۆی بۆ كردم، قسه‌كانی له گله‌یی و گازانده‌یه‌كی زۆر له براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسیی ده‌ستی پێ كرد، له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی" له‌سه‌ر پرسی دارایی و ده‌سه‌ڵاته‌كان یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته كردووم خاڵی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تێدایه، منیش زۆر راشكاوانه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن، هانده‌ری سه‌ره‌كی نه‌وشیروان و كۆسره‌ت بوون، هه‌رچه‌نده كۆسره‌ت و ژماره‌یه‌كی تریان په‌شیمان و پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كان قوڵن، ره‌خنه و گه‌لییان ئه‌وه‌یه گوایه زۆرم ته‌نازول بۆ مه‌سعوود بارزانی كردوووه، منیش پێم گوتن دوو جاره شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو بارزانییه‌وه كه له‌سه‌ر ناوی من ته‌واو بوو، رێگه ناده‌م جارێكی تر تووشی شه‌ڕێكم بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی.
به‌ناوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی له‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی كردبوو
" له راستیدا به‌ر له‌وه‌ی مام جه‌لال ئه‌و بابه‌ته باس بكات، منیش زانیاریم هه‌بوو كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی یاداشتانه‌ی له‌وشێوه‌یان ئاراسته‌ی مام جه‌لال كردووه، له‌گه‌ڵ فه‌خری كه‌ریم هه‌واڵم بۆ مام جه‌لال نارد كه ئێمه پشتگیریت ده‌كه‌ین" سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگایه‌كی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیان هان دابوو، چونكه زۆر له مام جه‌لال دڵگران و ناڕه‌حه‌ت بوون و به‌پێی قسه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، گوایه مام جه‌لال زۆر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له ئێران هه‌نگاو ده‌نێت، دیار بوو سه‌ردار جه‌عفه‌ریش پله‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی ئێرانه سه‌ردانی سلێمانی كردبوو به‌ناوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی له‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی كردبوو كه دژی مام جه‌لال وه‌ستاونه‌ته‌وه.