له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ، "وشه" پارێزه‌رى راوێژكار فه‌یسه‌ڵ فاخیر ئاماژه به ڕۆڵى كامێراى چاودێرى له ئاشكراكردنى تاوانه‌كان ده‌كات كه ده‌توانرێ له‌و ڕێیه‌وه چ تاوانێكى گه‌وره هه‌یه ئاشكرا بكرێ، باس له‌وه‌یش ده‌كات، ڕێژه‌ی تاوان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و تاوانبارانیش دركیان به‌وه كردووه كه شوێنێك كامێرای چاودێری لێبێت، به ئاسانی ناتوانن تاوان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و كاته‌وه‌ی كه كامێرای چاودێری له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانراون، ئایا ڕۆڵیان هه‌بووه له ئاشكراكردنی تاوانه‌كان؟
بوونی كامێرای چاودێری له شوێنه گشتییه‌كان تا شوێنه كه‌سییه‌كان وه‌ك ماڵ و دوكانه‌كان، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه له دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبار، له‌وه‌ی كه دادوه‌ر له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر تاوانێك ده‌نوسێت "ده‌بێت كامێرای شوێنی ڕووداوه‌كان وه‌ربگیرێت"، به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت بوونی كامێراكانی چاودێری كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی تاوانبار كه بۆ دادگا و بۆ لێكۆڵه‌ر ئاسانییه‌كی زۆری كردووه له‌وه‌ی كه‌سی تاوانبار بدۆزرێته‌وه.
له‌و شوێنانه‌ی كه كامێرای چاودێری دانراوه به به‌راورد به‌و شوێنانه‌ی نییه‌تی، ئایا هیچ جیاوازییه‌كی دروستكردووه له ئاسانتربوونی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ئۆپراسیۆنه‌كانی پاراستنی ته‌ناهیی؟
جێگه‌ی سه‌رنجه كه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، ڕێژه‌ی تاوان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و تاوانبارانیش دركیان به‌وه كردووه كه شوێنێك كامێرای چاودێری لێبێت، به ئاسانی ناتوانن تاوان ئه‌نجام بده‌ن، مه‌گه‌ر به شاردنه‌وه‌ی ڕووخساریان هه‌وڵده‌ن خۆیان له تاوانه‌كان بشارنه‌وه، به‌ڵام دواجار به‌هۆی كامێرای شوێنه‌كانی تره‌وه زۆر به ئاسانی ده‌دۆزرێنه‌وه، چونكه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌م لێكۆڵه‌ر هه‌م دادوه‌ر كه تۆماره‌كه‌ی بۆ ده‌خرێته سه‌ر په‌ڕاو وه‌ك ئه‌وه وایه خۆی به چاوه‌كانی شێوازی تاوانه‌كه ببینێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یش زۆر گرنگه كه له‌و شوێنانه‌ی كامێرای چاودێری ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیان هه‌یه زۆر به ئاسانی ده‌توانن چاودێری وردی جموجۆڵی كه‌سی تاوانبار یان ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی تاوانبارن بكرێن، ئه‌وه‌یش ده‌بێت پێشوه‌خته چاودێری جموجۆڵیان بكرێت له كاتی هاتن و ده‌رچوونیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان و شوێنی كۆبوونه‌وه‌یان كه ئایا كه‌سی چه‌كدارن ڕووبه‌رووده‌بنه‌وه یان نا، بۆیه زۆر به‌وردی ده‌توانن ئه‌و چاودێریانه بكه‌ن و پاشان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و چاودێریانه‌ی كرایه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان زۆر به ئاسانی ده‌توانن كه‌سی تاوانبار یان گرووپی تاوانبار به‌پێی پێكهاته‌یان بگیرێن.
تا چه‌ند سوود له‌م كامێرایانه ده‌بینرێن گه‌ر كه‌سه‌كان هه‌وڵبده‌ن به‌ڵگه‌كان بشارنه‌وه یا تۆماره‌كان بسڕنه‌وه؟ ئایا به‌م كاره‌یان هیچ سزایه‌ك ده‌درێن یان به تاوان حیساب ده‌كرێت؟
بێگومان ئه‌گه‌ر تۆماره‌كانی ناو كامێرایه‌كه سڕابێته‌وه و ئامێره‌كه مابێت، له به‌ڕێوبه‌رایتی به‌ڵگه‌كانی تاوان ده‌توانرێت داتایه‌كانی ناو كامێره‌كه بهێندرێته‌وه یان كه‌سێكی شاره‌زا ده‌توانێت ئه‌و تۆماره بگه‌رێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه به‌یه‌كجاری له‌ناوببرێت، ئه‌وه سه‌خته، بۆیه له دوو حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌یه‌كجاری كامێرایه‌كه له‌ناو ببات یا تۆماره‌كانی ناوی بسڕێته‌وه له هه‌ردووی حاڵه‌ته‌كه‌دا دادگا ده‌توانێت به‌تاوانی به‌لارێدابردنی دادگا به‌پێی ماده‌ی 248ی یاسای سزادانی عێراقی ئه‌و كه‌سه سزا بدات.
ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت تۆماری كامێرا‌كان نیشانی كه‌سانی تر بدات، مه‌گه‌ر به بڕیاری دادوه‌ر نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو تاوانێك له شوێنێك ڕوویدا باشتره ئه‌و كامێرایانه‌ی تاوانباری لێ ده‌رچووه، خاوه‌ن ماڵ یا خاوه‌ن دوكان به‌هیچ شێوه‌ك بڵاوی نه‌كاته‌وه كه له‌كامێراكه‌ی ئه‌و ده‌رچووه، چونكه له‌م كاته‌دا تاوانبار هه‌موو ڕێیه‌ك ده‌گرێته‌وه به‌ر تا به‌ڵگه‌كان له‌ناو ببات.