10 ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا

:: PM:02:15:22/08/2023 ‌
پارێزگاری نەجەف 10 ڕۆژ پشووی فەرمی لە پارێزگاكە راگەیاند و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەست پێ‌ دەكات و سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان دەگرێـتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئاب، بەپێی نووسراوێكی پارێزگاری نەجەف کە بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی سنووری پارێزگاكە هاتووە، لە ڕۆژی 27ـی ئاب، دەوامی فەرمی لە پارێزگاكە دەكرێتە پشووی فەرمی و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، ئەو پشووە تا حەوتی ئەیلوول دەبێت و سەرجەم شار و شارۆكەكانی سنووری پارێزگای نەجەف دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو پشووە بەهۆی یادكردنەوەی ئیمام حوسێنە و لە ژێر فەرمان و دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەنراوە، تەنیا پۆلیس و هێزە تەناهییەكان و كارمەندانی تەندروستی ناگرێتەوە.

ماوەی هەفتەیەكە هاتنی زیارەتكارانی شیعە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەستی پێ‌ كردووە، پێشبینی هانی زیاتر لە سێ‌ ملیۆن زیارەتكار دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد