شاره‌زاییه‌كی بواری ئایتی و زانیاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زیره‌كی ده‌ستكرد گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار كه كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌یه. ده‌ڵێ، ئێسته ده‌توانین ته‌نیا یه‌ك وێنه بكه‌ی به ڤیدیۆیه‌كی نه‌شیا و گرته‌ی سێكسی له‌سه‌ر دروست بكرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئاب، عه‌لی جاف شاره‌زایی بواری ئایتی و زانیاری، بۆ "وشه" گوتی، زیره‌كی ده‌ستكرد گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر ترسناك، ده‌كرێت به چه‌ند وێنه‌یه‌ك، فلیمی ڕووت دروست بكرێت به ئاستێكی زۆر پێشكه‌وتوو.
" دروستكردنی فلیمی ڕووت، ڕه‌نگه ئێسته له هه‌ڕه‌شه دیاره‌كه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد بێت، زۆر ئاسانه سه‌تان كاری تری نایاسایی به وێنه‌كان بكرێن له ڕێگه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرین ته‌نانه‌ت فایلی ده‌نگیش" جاف وای گوت.
هۆشداریش ده‌دات كه وێنه‌ی منداڵان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو نه‌كرێته‌وه، چونكه ئێسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ وێنه‌ی منداڵ به‌كار بهێنرێ.