ئه‌لبوومی "شاعیری ونبوو" به ده‌نگی شه‌هرام نازری گۆرانیبێژی ناوداری كورد بڵاو كرایه‌وه. ئاوازه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه له‌لایه‌ن ئه‌ڕه‌شك ره‌فیعی ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی دانراون، پێشبینی ده‌كرێ هاوشێوه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی پێشتری، پێشوازییه‌كی گه‌رمیی لێ بكرێت.
ئه‌لبوومه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌به‌ر ستۆدیۆ به‌رهه‌م هێنراوه و كۆمه‌ڵێك ژه‌نیاری به‌ناوبانگ رۆڵیان تێدا بینیوه و له ئه‌لبوومه‌كه‌دا به‌شدارن. ئامێری نه‌ی له‌لایه‌ن سه‌عید هیمه‌تیان، ئامێره ریتمییه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رزاد جه‌عفه‌ری، ڤیۆلۆن له‌لایه‌ن ئه‌مین عه‌تایی، مه‌حموود عه‌ربانی، دانیاڵ جوورابچی و داریووش حیجازی ژه‌نراوه.
شه‌هرام نازری براوه‌ی خه‌ڵاتی شوالییه‌ی فڕه‌نسایه
جێی باسه شه‌هرام نازری براوه‌ی خه‌ڵاتی شوالییه‌ی فڕه‌نسایه، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی فارسی بڵاو كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به زمانی كوردیش كۆمه‌ڵێك ئه‌لبوومی گۆرانی پێشكه‌ش كردوون و هه‌وادارێكی زۆری له كوردستان و ئێران‌دا هه‌یه.
نازری له 18ی شوباتی 1950 له دایك بووه و خه‌ڵكی كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ده‌گوترێ باوكیشی ژه‌نیار بووه و ئامێری سێتاری ژه‌نیوه، نازری خۆیشی جگه له گوتنی گۆرانی، سێ‌تار ده‌ژه‌نێت و یه‌كێكه له ژه‌نیاره به‌ناوبانگه‌كانی ئێران و كوردستان.