كونجی یه‌كێكه له تۆوه به‌ناوبانگه‌كان كه له دروستكردنی چه‌ندان جۆر شیرینی به‌كار دێت، هه‌روه‌ها كه‌ره‌ی كونجی یان ته‌حینی لێ دروست ده‌كات، كونجی به ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری ده‌ناسرێته‌وه، هه‌روه‌ها ترش و دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی پێكهاته‌ی به‌هایه‌كی به‌رزی خۆراكی ده‌به‌خشێت.
ڕه‌نگی كونجی سپی تا زه‌رد ده‌بێت، به‌ڵام دوای برژاندن ڕه‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت و چه‌ندان سوودی ته‌ندروستیشی هه‌یه كه له‌م بابه‌ته‌دا ئامه‌ژی پێ ده‌دین به‌پێی ماڵپه‌ڕی "
شیفا".
به‌های خۆراكی كونجی
چاره‌كە کوپێک كونجی وشككراوه ئه‌م پێكهاتانه له‌خۆ ده‌گرێت:
206 كالۆری.
6 گرام پرۆتین.
18 گرام چه‌وری.
هه‌شت گرام كاربۆهیدرات.
چوار گرام ڕیشاڵ.
چوار ملیگرام شه‌كر.
هه‌روه‌ها چه‌ندان ڤیتامین و كانزای تێدایه وه‌ك:
فسفۆر، مه‌گنیسیۆم، ئاسن، زینك، مۆلیبدینیۆم، سیلینیۆم، ڤیتامین B1، كالیسیۆم.
سووده‌كانی خواردنی كونجی
كونجی به‌هایه‌كی خۆراكی به‌رزی هه‌یه كه وا ده‌كات ببێته یه‌كێك له تۆوه سوودبه‌خشه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1.ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی چه‌وری و دژه ئۆكسێنه‌ر كه سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كان ده‌تپارێزێت.
2.تایبه‌تمه‌ندیی دژه هه‌وكردنی هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی سیسامین، وه‌ك چه‌ندان تاقیكردنه‌وه ده‌ریانخستووه كه یارمه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كان و ئه‌ژنۆ و ئێسكه‌كان ده‌دات.
3.كونجی ڕێژه‌یه‌كی باش له كانزاكانی تێدایه كه ئێسك و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن و له ناسكی ده‌یپارێزن، به‌هۆی كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و زینك له پێكهاته‌ی.
4.بڕی ڕیشاڵی ناو كونجی یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتركردنی ته‌ندروستیی هه‌رس و نه‌هێشتنی تێكچوونه‌كانی هه‌رس.
5.كونجی یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادكردنی كێش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالۆری و چه‌وری و كاربۆهیدرات، به‌ڵام نابێ زیاده‌رۆیی له خواردنی بكرێت.
6.ڕه‌نگه كونجی قه‌باره‌ی مه‌مك گه‌وره بكات، به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پێكهاته هاوشێوه‌كانی ئیسترۆجین، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی پزیشكی پشتڕاستكراوه‌ی زیاتر پێویسته.
7.توانای سێكس باشتر ده‌كات، ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ زیادكردنی كوالیتی و ژماره‌ی سپێرم به‌هۆی دژه ئۆكسیدهكانیهوه، هاوكات یارمه‌تیی باشتركردنی ته‌ندروستیی دڵ و به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان ده‌دات، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن كه توانای سێكسی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
8.بۆ دابه‌زاندنی كێش ده‌توانرێت كونجی و لیمۆ به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی پێوراو، چونكه كونجی كالۆری زۆره، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به تێری بكه‌یت.
9.ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له ڕێكخستنی شه‌كری خوێن و ڕێكخستنی هۆرمۆنه‌كانی مێینه دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی ناوی ڕۆڵیان هه‌بێت له زیادكردنی توانای منداڵبوون.
10.كونجی ئاستی شه‌كر له خوێن به‌رز ناكاته‌وه، به‌ڵكو یارمه‌تیی ڕێكخستنی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌دات، ته‌نانه‌ت په‌ستانی خوێنیش به‌رز ناكاته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، خواردنێكی ته‌ندروسته.