گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئێسته له‌و كاته‌داین كه پێویسته به‌غدا به‌شه‌بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئاب، پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هاتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وزه‌ی توركیا بۆ كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگ بوو كه خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا زۆره.
ئه‌و بۆ كه‌ناڵی كوردستان24 گوتی، كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زنجیره و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن له‌باره‌ی ناردنی بودجه و مووچه و به‌نزین و چه‌ندان كێشه‌ی تر كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی پشتیوانی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات، به‌ڵام نیه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری نییه.
له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گوتی، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه، هه‌فته‌یه‌ك شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لێره بوون و هه‌موو شتێكیان خرایه به‌رده‌م، بۆیه ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه مووچه و بودجه ره‌وانه بكرێ.
زیاتر گوتی، سبه‌ی شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه شروشتییه‌كان ده‌چێته به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن و له قۆناغی یه‌كه‌میشدا گوشار ده‌كه‌ن پشكی به‌نزینی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێ.