سێکس چ پێوەندییەکی بە سەرئێشەی بەشی سەرەوەی سەر هەیە؟

:: PM:04:43:25/08/2023 ‌

بەشێوەیەکی گشتی سەرئێشە جۆری جیاوازی هەیە لە سەرئێشەی ئاساییەوە تا تووشبوون بە شەقیقەی تووند و ئێشانی بەشی سەرەوەی سەرت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە سێکس و ئۆرگازم چ پێوەندییەکی بەو جۆرەی سەرئێشەوە هەیە؟.

دكتۆر ئازاد حه‌سه‌ن خدر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، بۆ ''وشه‌'' گوتی، لە حاڵەتی سەرئێشەی بەشی سەرەوەی سەر، بەزۆری ئازارێک دروست دەبێت، ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی پەستانی سەر ڕوودەدات، بەگشتی کەمخەوی زۆر دەبێتە هۆی ئەم جۆرە سەرئێشەیە.

''هەندێک جار چالاکیی سێکسی یان ئۆرگازم لەوانەیە پێوەندی بە تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان و گۆڕانی پەستانی مێشکەوە هەبێت و ببێتە هۆی سەرئێشەی لەو شێوەیە، لەلایەکی تریش نەخۆشی شەقیقە، گرژی و ئازارەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ، لەوانەیە ببنە هۆی ئازار لە بەشی سەرەوەی سەر'' دکتۆر ئازاد وای گوت.

واباشترە لەو حاڵەتەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بە مەبەستی دانانی شێوازێکی ژیانکردن یانیش دانانی ڕێگە چارەیەک بۆ نەخۆشەکە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان