كتێبی "سه‌جادی و پێشهاته فه‌رهه‌نگی و مێژووییه‌كانی گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قین له گۆڤاری گه‌لاوێژدا 1939-1949" له نووسینی دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ كه له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردییه، له چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر چاپ كرا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م كتێبه وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسیی عه‌لائه‌دین سه‌جادییه، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له مێژووی ڕۆژنامه‌وانیی كوردی، كه هه‌ڵده‌گرێت ده‌یان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زانستیی جۆراوجۆری له‌باره‌وه بكرێت، لایه‌نه ناڕۆشنه‌كانی بۆ خوێنه‌ر و ده‌سته‌ی ڕووناكبیریی كوردی روونتر بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، ''له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا، وه‌ك توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ری مێژوویی، به‌زۆری و له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌مدا، دووپاتم كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی عه‌لائه‌دین سه‌جادی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاره فه‌رهه‌نگی و مێژووییه‌كانی له‌م سنوور و ناوچه گرنگه‌ی باشووری كوردستان له گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قین، توێژینه‌وه‌كه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر چه‌ند به‌ش و سه‌رباسێكی سه‌ره‌كی له‌وانه "سه‌ربورده‌یه‌كی نوێی مێژوویی سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لائه‌دین سه‌جادی"، تێیدا هه‌ندێك لایه‌نی نوێ و ناڕۆشنی كار و ژیانی ئه‌م ڕووناكبیره گه‌وره‌یه‌ی كوردی تێدا خراوه‌ته ڕوو، زۆر دڵنیام به‌لای زۆربه‌ی خوێنه‌ران و ڕووناكبیرانی كورده‌وه، زۆر تازه‌ن و تا ئێسته وه‌ك پێویست باسیان لێوه نه‌كراوه. ''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌شی دووه‌می به‌زۆری ته‌رخان كراوه بۆ "توێژی ده‌سته‌بژێری گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قین له گۆڤاری گه‌لاوێژ له ساڵی 1939-1949"دا، ئه‌مه‌ش زیاتر دوو سه‌رباسی سه‌ره‌كیی له خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان بریتییه له "پێشینه‌یه‌كی مێژوویی و ڕووناكبیری سنووری گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قین"، به‌تایبه‌تی به‌ماوه‌یه‌ك پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ، هه‌روه‌ها سه‌رباسی دووه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر "بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ و ڕه‌وتی ڕووناكبیریی كوردی له سنووری گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قیندا".
له‌باره‌ی به‌شی سێیه‌می ده‌ڵێ، به‌دواچوونێكی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه له‌باره‌ی "ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌م و نووسینی به‌گزاده‌كانی جافی كه‌لار و گه‌رمیان له گۆڤاری گه‌لاوێژ"دا، به‌شی چواره‌م و كۆتایی ئه‌م نووسینه‌ش بریتییه له به‌دواداچوونێكی مێژوویی له‌باره‌ی ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ڕووداوه مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها شێوازی ڕه‌نگدانه‌وه و تۆماركردنی له نووسین و كاری ڕۆژنامه‌وانیی عه‌لائه‌دین سه‌جادی له گۆڤاری گه‌لاوێژدا.
سه‌رباسی دووه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر "بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ و ڕه‌وتی ڕووناكبیریی كوردی له سنووری گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قیندا".
دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ له‌باره‌ی عه‌لائه‌دین سه‌جادی ده‌ڵێت، عه‌لائه‌دین سه‌جادی له ناوه‌ندی ڕووناكبیریی عێراقی به‌گشتی و هه‌روه‌ها باشووری كوردستاندا، به یه‌كێك له داهێنه‌ر و پێشه‌نگه دیاره‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی كورد داده‌نرێت، كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی شاره‌زا و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك لێكۆڵه‌رێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و دیاری بواری ئه‌كادیمیی خۆڕسك هاتووه‌ته ناو كایه و دنیای ڕووناكبیری و كاروانی ڕۆژنامه‌وانیی كوردی و عێراقییه‌وه، له زۆر بواری جیاوازی به‌رچاودا، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه و پڕۆژه‌ی گرنگی جۆراوجۆری به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجام گه‌یاندووه، هه‌ر هه‌موویان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو و ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت، وه‌ك سه‌رچاوه و وه‌ك به‌رهه‌می كلاسیكی ڕه‌سه‌ن له ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیات و مێژوو و كاری فه‌رهه‌نگیی عێراقی و كوردیدا جێی شیاوی خۆیان كردووه‌ته‌وه.
كتێبی "سه‌جادی و پێشهاته فه‌رهه‌نگی و مێژووییه‌كانی گه‌رمیان و ناوچه‌ی خانه‌قین له گۆڤاری گه‌لاوێژدا 1939-1949" له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردییه، له چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر چاپ كراوه و ئێسته به‌رده‌سته له كتێبخانه‌كاندا.
دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ نووسه‌ر و مامۆستای به‌شی مێژووه له زانكۆی گه‌رمیان، چه‌ندان چاپكراوی تری له بواری سیاسی و مێژوویی و ئه‌ده‌بیدا هه‌یه.
وشه/ئاسان محه‌مه‌د