ئه‌دێل گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانی له كۆنسێرتی لاس ڤێگاس، له پشت سته‌یج تووشی حاڵه‌تێكی له ناكاوی ته‌ندروستی ده‌بێت و یه‌كێك له ستافه‌كه‌ی به بێهۆشی ده‌یدۆزێته‌وه، هه‌ر ئه‌و كاتیش ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
ماڵپه‌ڕی ''
زه سه‌نی'' به‌ریتانی ڕای گه‌یاند، ستافی ئه‌دێل له كۆنسێرتی لاس ڤێگاس پێش ئه‌وه ده‌ست بكات به گوتنی گۆرانییه‌كانی، گوتوویه‌تی، ''كه‌مێك ماندووم و له ژووره‌كه‌ی خۆم پشوو ده‌ده‌م''، دوای تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر پشووه‌كه‌یدا، یه‌كێك له تیمه‌كه‌ی ده‌بینێت ئه‌دێل كه‌وتووه و له هۆش خۆی چووه، راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و كۆنسێرته‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌م رووداوه دوێنێ شه‌موو 26ی ئاب ڕووی دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاشكرا كراوه كه ئه‌دێل له مردن رزگار كراوه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، ئه‌دێل تووشی ''هه‌ڵگیرسانی بڕبڕه‌ی پشت له به‌شی خواره‌وه''، ئه‌مه وایكردووه به‌ر زه‌وی بكه‌وێت و له هۆش خۆی بچێت، به‌ڵام ئێسته ته‌ندروستیی باشتره و مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌ماوه.
ئه‌دێل لۆری بلو ئه‌دكینز له‌دایكبووی پێنجی ئایاری 1988، گۆرانیبێژێكی به‌ریتانییه و به نازناوی ''ئه‌دێل'' به‌ناوبانگه، ئه‌دێل له 2011 به بڵاوكردنه‌وه‌ی دووه‌مین ئه‌لبوومی به ناوی ''21'' خۆی به دنیا ناساند، ئه‌م ئه‌لبوومه بوو به پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبوومی به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 18 ھه‌فته و ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ناوی چووه ناو كتێبی گینسه‌وه
ئه‌دێل به‌ھۆی گۆرانیی "سكای فۆڵ" Skyfall توانی خه‌ڵاتی باشترین مۆزیكی ئۆسكاری 2013 به‌ده‌ست بهێنێت.