عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت و باس له‌وه ده‌كات، یه‌كێتی له پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و ئه‌و هه‌موو سه‌ردانانه‌یان بۆ به‌غدا و ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆشیان نه‌بوو، ده‌شڵێت ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه بۆ سه‌رده‌می ئابووری سه‌ربه‌خۆ بخوازن.
به‌غدا ئاماده نییه یاسای بودجه جێبه‌جێ بكات و قووتی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت، ئامانجی چییه؟
ئامانجی به‌غدا و ئه‌و دهسهلاَته سه‌قه‌ته ئاشكرایه به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد و كوردستان، له رابردووه‌وه تا ئێسته به‌و جۆره به‌رده‌وام بوون له دژایه‌تیكردنی كوردستان، بهلاَم هیچكات تا سه‌ر نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وام بن، به‌غدا رازی نییه كوردستان هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه ببینێت، عێراق خه‌ڵكی كوردستان به هاوولاَتی خۆی نازانێت، زه‌وی و خاكی كوردستانیان ده‌وێت بیكه‌نه زه‌ویی خۆیان، بهلاَم میله‌تی كوردیان ناوێت، ئه‌گه‌ر له ده‌ستیان هه‌بووایه له‌ناویان ده‌بردین، ئه‌مه‌ی ئێسته‌یش هه‌ر ئه‌نفاله كه به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرێت برسیكردنی خه‌ڵكه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانگوت نه‌وت بدرێته به‌غدا باشتره، بۆچی ئێسته هیچ قسه و هه‌ڵوێستیان نییه و بێده‌نگن؟
ئه‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ ئامانجێكیان نه‌بووه، جگه له دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راكێشانی سۆزی خه‌ڵك، ئه‌وانه دوێنێ هه‌ڵتۆقیون، له كوێ ده‌زانن به‌غدا چییه و كێیه و سیاسه‌ت لای ئه‌مانه نه‌زانییه، ئه‌وان چی‌یان ده‌ست كه‌وت له‌و هه‌موو فشاره‌ی كردیانه سه‌ر حكوومه‌ت و خه‌ڵكیان هان دا دژی حكوومه‌ت، گاڵته‌یان به هه‌موو خه‌ڵك كرد له ژێر ناوی ئه‌وه‌ی چیتر مووچه دوا ناكه‌وێت، ئێسته بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستن.
پێت وایه یه‌كێتی له پڕۆژیاسای بودجه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرا، كاتێك له‌گه‌ڵ شیعه‌كان دژی حكوومه‌ت وه‌ستانه‌وه به‌ناوی ناردنی مووچه و بودجه و بڕگه‌ی پارێزگای ناڕازی؟
كاتی خۆی كاتێك یاسای حه‌شدی شه‌عبی په‌سند كرا و بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كرد، ئالاَ تاڵه‌بانی و سروه عه‌بدولواحید و هۆشیار عهبدولاَ، چه‌پڵه‌یان لێ ده‌دا و ده‌یانگوت ئێمه مافی كوردستانیشمان جێبه‌جێ كردووه، ئێسته‌ش هه‌مان شته و دواتر ده‌ڵێن ههڵخهڵهتێنرانیان، پێویسته گه‌لی كورد وشیار بێت، گه‌لی كورد له بارزانی زیاتر خاوه‌نێكی تری نییه، به‌غداش ئه‌وه ده‌زانێت، موخاته‌ب و ته‌ره‌فی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا بارزانییه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شاسوار و سۆران و كێ و كێ یه‌ك فلس ناهێنێت ئه‌گه‌ر بارزانی رازی نه‌بێت.
یه‌كێتی له رابردوودا ده‌یان جار چوونه به‌غدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كۆبوونه‌وه و ده‌یانگوت له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه، ئه‌ی كوا؟
بڕواتان هه‌بێت ئه‌و كۆبوونه‌وانه بۆ یه‌كێتیش سوودیان نه‌بوو، ئه‌وان ئاماده نین هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بۆ كورد بده‌ن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك دانیشتوون كه هه‌میشه دژی كورد بوون.
ئابووری سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بوایه مووچه به‌و شێوه‌یه دواده‌كه‌وت؟
خه‌ڵك هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌یان بینی، ئابووری سه‌ربه‌خۆ و به‌غداش، ئه‌و بژێویه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو به‌رهه‌می ئابووری سه‌ربه‌خۆ بوو، كورد به‌و ئابوورییه خاوه‌نی خۆی بوو، بهلاَم ئێسته كورد خاوه‌نی خۆی نییه و به چاوساغی ئه‌و حزبانه‌ی خۆیان كردووه به فریاده‌ڕه‌سی خه‌ڵك، ئابوورییه‌كه درایه ده‌ستی به‌غدا و خاوه‌نی خۆمان نین، با ئێسته پێمان بڵێن ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئه‌وان باسیان ده‌كرد كوا، عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات، چونكه زیاتر رقی گه‌لی كورد ئه‌ستوور ده‌كه‌ن بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه رێیه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دڵخۆش بێت به مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌وڵه‌تێك گه‌لی كوردستان برسی بكات له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه، مه‌شروعییه‌تی نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كورد بێت، خه‌ڵكی كوردستان عێراق به ده‌وڵه‌تی خۆی قبووڵ ناكات.
خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت خۆزگه بخوازن به سه‌رده‌می ئابووری سه‌ربه‌خۆ؟
هه‌زار جار ده‌بێت خۆزگه بخوازن، چونكه ئه‌وكات كاتی مووچه دابه‌شكردن دیاربوو، خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه و بووژانه‌وه هه‌بوو، له كۆتاییدا سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی رێیه‌ك ده‌دۆزنه‌وه و ئه‌وانه ئێمه ناچار ده‌كه‌ن به‌دوای رێی جێگره‌وه بگه‌ڕێین، خۆ بڕیار نییه تا قیامه‌ت میله‌ت برسی بكرێت و راده‌ستی گوشاری ئه‌م حكوومه‌ته لاواز و له‌رزۆكه‌ی میلیشیاكانی به‌غدا بێت.
یه‌كێتی ده‌ڵێت پارتی له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كان رێككه‌وتووه له كه‌ركووك؟
له ئه‌نجامی هه‌ڵوێستی لاواز و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان له پرسی كوردستان، یه‌كێتی رۆژ به رۆژ مه‌شروعییه‌تیان له‌ناو خه‌ڵك لاواز ده‌بێت، كه‌ركووك سه‌رده‌مانێك به ماڵی خۆیان داده‌نا، ئێسته بوونه‌ته كه‌مایه‌تی، ده‌شزانن ئه‌گه‌ر پارتی به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و چه‌ند ده‌نگه‌ی هه‌یانه ئه‌وه‌شیان له ده‌ست ده‌ڕوات، عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئێمه قبووڵ ناكه‌ین كورد بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، واته نه یه‌كێتی و نه گۆڕان و نه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ كورد نین، ته‌نیا پارتی لای ئه‌وانه كورده و كوردایه‌تی ده‌كات و بارزانی كورده.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی