كاتی هاتنی 500 ملیار دینارەكە دیاری كرا

:: AM:11:03:04/09/2023 ‌
دوای ئەوەی دوێنێ‌ حكوومەتی عێراق بڕیاری دا سولفەیەكی 500 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بڕیارە ڕۆژی چوارشەم ئەو بڕە پارەیە بچێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و پێنجشەم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ‌.

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئەیلوول، سەرچاوەیەك رای گەیاندووە، دوای بڕیارەكەی دوێنێی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 500 ملیار دینار بۆ كوردستان، ڕۆژی چوارشەم ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كرد، لە ڕۆژی پێنجشەم وەزارەتی دارایی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز دەكات كە دابەشكردنی مووچە 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە 942 ملیار دینارە، بەڵام عێراق ماوەی سێ‌ مانگە لە ناردنی ئەو پارەیە كەمتەرخەمی دەكات و بڕە پارەیەكی كەم دەنێرێت.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، پێویستە مانگانە بڕی ملیارێك و 300 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستە عێراق پابەندی ئەو یاسایە نەبووە.



وشە - رامیار جەواد