چاڵێنجی One Chip Challenge' له تیك تۆك بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كوڕێكی هه‌رزه‌كار له ئه‌مه‌ریكا. له چاڵێنجه‌كه چپسێكی به بیبه‌ری خواردووه تا به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوی بكات، به‌ڵام گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
boston" هاریس وۆلۆبای ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی چاڵێنجێكی تیك تۆك، به خوارنی چپسێكی به بیبه‌ر گیانی له ده‌ست دا، هه‌ر به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه تا ئێسته به ته‌واوی هۆكاری مردنی هاریس وۆلۆبا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌گوترێت ڕۆژێك به‌ر له مردنی ئه‌و چپسه به‌هاراتییه‌ی Paqui Chips له قوتابخانه‌دا خواردووه و دواتر به نه‌خۆشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی كرده‌وه كه هاریس له یه‌كی ئه‌یلوول له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له ده‌ست داوه، پۆلیس و تیمه‌كانی فریاگوزاریش له‌وكاته‌دا گه‌یشتوونه‌ته ماڵه‌كه.
پۆلیس ده‌ستبه‌جێ هۆكاری فه‌رمیی مردنه‌كه‌ی نه‌خسته‌ڕوو، خێزانه‌كه‌شی ده‌ڵێن تا ئێسته پشكنین ده‌كرێت بۆ زانینی هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌یان.
ئه‌م جۆره چپسه له بیبه‌ری "كارۆلینا ڕیپه‌ر" و "ناگا ڤایپه‌ر" دروست كراون كه دوو له گه‌رمترین جۆری بیبه‌رن له دنیادا. ئه‌مه له كاتێكدا شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌و چاڵێنجه ده‌بێته هۆی ڕشانه‌وه و كۆكه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سووتانی جه‌سته، ئه‌گه‌ری مه‌ترسیشی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی كه‌سه‌كه له داهاتوودا.
چاڵێنجی One Chip Challenge ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستانیش گه‌نجه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك تاقیی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك دوای خواردنی چپسه به بیبه‌ره‌كه، نابێت هیچ شتێك بخۆن و بخۆنه‌وه .
لە ماوەی رابردوو چەند گەنجێك ئەو چاڵنجەیان كرد و تەندروستیان تێك چوو، یەكێك لەوانە بەناوی عومەری تیك تۆك كە گەنجێكی هەولێرە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە چەندین جۆر بیبەری تیژی تاقیكردووەتەوە.