وەزیری تەندروستی سەردانی بریندارانی خۆپێشاندانەكانی شاری كەركووكی كرد

:: AM:09:15:06/09/2023 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێری بەسەر كردەوە، بەمەبەستی بەسەركردنەوەی بریندارانی خۆپێشاندانی شاری كەركووك.

سەعات حەوتی بەیانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئەیلوول، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، "محەمەد عەدنان"ی تەمەن 31 ساڵی بەسەر كردەوە كە یەك لە بریندارەكانە و بەهۆی ناجێگیریی رەوشی تەندروستیی، لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، لە شاری كەركووكەوە بۆ هەولێر گواسترابوویەوە.

سامان بەرزنجی گوتی، "بەمەبەستی چارەسەركردن و ئاگاداربوون و بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی، باشترین خزمەتگوزاری پزیشكی لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا، پێشکەشی ئەو بریندارە دەكرێت".


وشە - لاڤین عومەر