راستە پەڵەی سپی سەر نینۆك مەترسیدارە؟

:: PM:10:54:07/09/2023 ‌

تا ئێستە توێژینەوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد كە دەركەوتنی پەڵە یان هۆڵی سپی لەسەر نینۆكی پەنجەكان مەترسیدارە و ئاماژە بۆ حاڵەتی مەترسیداری نەخۆشی دەكات، پزیشكێك بۆچوونی نوێ و جیاواز لەوبارەوە دەخاتە روو، كە پێچەوانەی توێژینەوەكانە.

د. كاران رانجاراجان، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو، ئەو بیرۆكەی پێشتر هەبوو بەوەی دەركەوتنی ئەو پەڵە سپییانەی سەر نینۆكی پەنجەكان مەترسیدارە، رەت دەكاتەوە و دەڵێت، دەركەوتنی ئەو پەڵە سپییانە نیشانەیەك نییە بۆ بوونی كێشەی گەورەی تەندروستی.

زیاتر گوتی، بەڵكو ئاماژەیەكە بۆ هەندێك حاڵەتی ئاسایی وەك كەمیی ڤیتامین دی یان كەمی كالیسیۆم لە لەش، یان بە هۆكاری بەركەوتنی گورزێكی سووك لە نینۆكەكان دروست دەبێت و دەردەكەوێت. 

ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات كە ئەوكاتەی گورزێكی سووك بەر نینۆك دەكەوێت، خانەكانی نینۆك كە كیراتینیان تیادایە وەك پێویست ریز نابن و بەیەكەوە نانوسێن، بەڵام بە هۆكاری ئەوەی ئەو خانانە بە هێواشی گەشە دەكەن، بۆیە زیانی گورزە سووكەكان دوای شەش هەفتە بەدیار دەكەوێت و بەو شێوەی باس كراوە.

ئەو پزیشكە دووپاتی دەكاتەوە، تەنانەت لە كاتی نینۆكڕنینیش دەردەكەوێت، بەڵام باشترین رێگە بۆ رزگاربوون لێی، چاوەڕوانیكردن تا كاتی گەشەكردنی نینۆكەكەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل