پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له ماوه‌ی سێ هه‌فته، توانی كێشی له‌شی دابه‌زێنێت له‌ڕێی ڕێجیمێك به خواردنی مه‌عكه‌رۆنی بۆ نانی به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكۆنسۆلتۆ" ئه‌و گه‌نجه ناوی ڕایان مێرسێره و ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت خه‌ڵك د‌رك به‌وه بكه‌ن كه بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئێمه چی ده‌خۆین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆین بڕه‌كه‌ی چه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت.
مێرسێر ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن واز له خواردنه دڵخوازه‌كانیان بهێنن، ده‌توانن ته‌نیا ڕێژه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشیان دابه‌زێنن، كه بۆ ماوه‌ی 21 ڕۆژ ئه‌م چاڵه‌نجه‌ی كردووه و 3.5 كیلۆی له كێشی دابه‌زاندووه.
مێرسێر دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه دڵخوازه‌ت به به‌رده‌وامی ده‌خۆی، ده‌بێت هه‌ندێك كالۆری له ڕێجیمه‌كه‌دا له ده‌ست بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی كێشی له‌شت به سه‌ركه‌وتوویی دابه‌زێنیت، ئه‌ویش له‌ڕێی ڕاهێنانی وه‌رزشی .
باسی له‌وه‌ش كرد كه له هه‌موو ژه‌مێكدا ته‌نیا مه‌عكه‌رۆنیی خواردووه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی پرۆتین بۆ ناو خواردنه‌كه‌ی و خواردنی سه‌وزه و میوه‌ش.