تیمێكی كاری سه‌ربه‌خۆ كه به هاوكاریی كۆلیژی شاهانه‌ی نهشتهركاران و خوێندنی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وتووه له بواری ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌ناو سێ كه‌سدا، یه‌كیان ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌سه‌ر.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12یی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرا بووه، له‌ناو سێ كه‌س له‌وانه‌ی نهشتهركارن له بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی نیشتمانی كار ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌وان له‌لایه‌ن هاوڕێكانیان ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر، جۆری ده‌ستدرێژییه‌كه‌یان سێكسی یان ده‌ستبردن بۆیان بووه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه ره‌وشتی نه‌رێنیی سێكسی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا زۆر به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد نه‌كراوه. بۆیه دووپات كراوه‌ته‌وه كه له‌ناو سێ كه‌س له‌وانه‌ی له‌و بواره كار ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌وان له شوێنی كاردا له‌لایه‌ن هاوڕێكانیان ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر.
توێژینه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه 90%ی ژنان و 81%ی پیاوان كه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا و له شوێنی كاره‌كانیان، تووشی جۆرێك له جۆره‌كانی ده‌ستدرێژی بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه 40%ی ژنان تووشی قسه‌ی ناشیاو بوون كه له‌ڕێی پیاوه‌كانی هاوڕێیان، له‌باره‌ی جه‌سته‌یان كراون. 29%یشیان تووشی ده‌ستكاری جه‌سته‌یی بوون له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه.