چاڵێنجی One Chip Challenge' له تیك تۆك بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كوڕێكی هه‌رزه‌كار له ئه‌مه‌ریكا. بۆیه ئه‌مازۆن و ئیبه‌ی پوول سپه‌یسی تۆرتێلا چبسهكانیان كێشایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
بی بی سی" دایك و باوكی ئه‌و گه‌نجه هه‌رزه‌كاره ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌ی كه گیانی له ده‌ست دا، هۆكاره‌كه‌ی بۆ خواردنی چبسهكه و كردنی چاڵێنجه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
ته‌نانه‌ت چبسهكه له سه‌رجه‌م ڕه‌فه‌ی ماركێته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیرا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌فرۆشرا، به‌ڵام تا ئێسته هاورده‌كردنی له‌لایه‌ن فرۆشیاره جیهانییه‌كان له فرۆشتن ماوه.
دوای ئه‌وه‌ی بی بی سی پێوه‌ندی به كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه كرد، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و به‌رهه‌مه له سایته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌وروپا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا لاده‌بات. هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و كڕیارانه‌ی به‌ر له ڕاگرتنی فرۆشتنی چبسهكه ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان كڕیبێت، ئه‌وا ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی كۆمپانیای ئیبهش ڕای گه‌یاند، سه‌لامه‌تیی گیانی كڕیاران له پێشینه‌ی سه‌ره‌كییه و ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه‌یان له لیستی فرۆشتن لابردووه.
تا ئێسته به فه‌رمی هۆكاری مردنی ئه‌و گه‌نجه به ناوی هاریس پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دایك و باوكی گه‌نجه‌كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و چبسهوه بووه و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی چاڵێنجه‌كه ده‌كه‌ن.
چاڵێنجی One Chip Challenge ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستانیش گه‌نجه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك تاقیی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك دوای خواردنی چپسه به بیبه‌ره‌كه، نابێت هیچ شتێك بخۆن و بخۆنه‌وه .