بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆڵ و تۆز و تووشبوون به هه‌وكردن له وه‌رزی پایزدا زۆر ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت زۆربه‌مان به‌باشی خۆمان بۆ ئه‌م وه‌رزه ئاماده بكه‌ین.
ماڵپه‌ڕی "
كۆنسۆڵتۆ" باس له هه‌ندێك ڕێنوێنی سه‌ره‌تایی ده‌كات كه ده‌بێت له سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزدا پێڕه‌و بكرێن كه ئه‌مانه‌ن:
وه‌رگرتنی ڤاكسینی ئه‌نفله‌وه‌نزا
وه‌رزی پایز سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نفله‌وه‌نزایه كه ده‌كرێت هه‌ندێك جار ڕژد بێت، بۆیه خۆپاراستن باشترین ڕێیه بۆ پاراستنی خۆت و خێزانه‌كه‌ت.
بۆیه پێویسته ڤاكسینی ئه‌نفله‌وه‌نزا وه‌ربگریت، ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیشت لێ به‌دیار كه‌وت، ئه‌وا له ماڵ بمێنه‌وه.
د. سوزان ریهم پزیشكی نه‌خۆشییه درمییه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌نفله‌وه‌نزا نه‌خۆشییه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و له وه‌رزی پایزدا، نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س یان زیاتر به‌وهۆیه‌وه ده‌مرن، بۆیه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بپارێزین.
وه‌رگرتنی ڤاكسینی Covid-19
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی جۆره نوێیه‌كانی ڤایرۆسی Covid-19، له دواین جاردا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایریس و پیرولا، ڤاكسینی Covid-19 پێویسته.
ده‌ركه‌وتنی هه‌ستیاری
هه‌وكردنی لووت و تووشبوون به هه‌ستیاری كاتێك ڕوو ده‌دات كه سیسمی به‌رگریی له‌ش كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به گۆڕانی هه‌وا، بۆیه ده‌توانرێت هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بنرێت بۆ ڕێگریكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری.
چوونه به‌ر تیشكی خۆر
كه‌میی تیشكی خۆر له وه‌رزی پایزدا ده‌بێته هۆی تێكچوونی هه‌ستی سۆزداری وه‌رزی (SAD) كه جۆرێكه له خه‌مۆكی به‌هۆی گۆڕانی وه‌رزه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته تا ده‌توانیت بچیته به‌ر تیشكی خۆر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌م تێكچوونه بكه‌یت.
گرنگیدان به ته‌ندروستی پێست
له وه‌رزی پایزدا پێست تووشی وشكبوون و شه‌قبوون ده‌بێت، له ئه‌نجامی زیادبوونی تۆز و پیسی له هه‌وادا، بۆیه پێویسته كرێمی شێداركه‌ره‌وه به‌كار بهێنرێت و بڕێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه.