له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه، له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غدا، شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه و باس له چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه حه‌كیم په‌رۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌ربڕی.
رۆژی پێنجشەم 14ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەرۆكایەتی شاندێكی هەرێمی كوردستانی بۆ بەغدا كرد، كە هەر یەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئەندامی شاندەكە بوون.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا، مەسروور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و دووپات لە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرایەوە، دواتر لەگەڵ سەرانی بەغدا كۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام درا.
رۆژێك پێش چوونی بۆ بەغدا، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان باسی لەوە كرد، پشوودرێژی هەرێمی كوردستان مانای لاوازی نییە، "بەڵكو نامانەوێ كێشەكان بە ئاقارێكی تردا بڕوات".