فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی دیاله ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، پلانێكی گشتگیریان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا داناوه، چونكه ئێسته په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته پارێزگاكه و ده‌بێته چاره‌سه‌ر بكرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجه‌م 14ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فارس خزه‌یر عه‌زاوی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یندنی ته‌ندروستیی دیاله رای گه‌یاندوووه، تا ئێسته سێ تووشبووی كۆلێرا له پارێزگاكه ده‌ستنیشان كراون كه دوویان له خانه‌قین و ئه‌وی تریشیان له جه‌له‌ولایه، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه له ئێسته رووبه‌ڕووی په‌تاكه ببێنه‌وه به‌رله‌وه‌ی زیاتر بڵاو ببێته‌وه.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، جیا له تووشبوونی ئه‌و سێ كه‌سه، هاوكات به‌لای كه‌مه‌وه گومان له 20 كه‌سی تریش ده‌كرێ كه تووشی په‌تاكه بووبن، بۆیه پشكنینی رژدیان بۆ ده‌كرێت.
عه‌زاوی ئاماژه‌ی داوه كه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا، به‌هۆی پیسیی ئاوه‌وه‌یه، چونكه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه پشت به ئاوی بیر ده‌به‌ستن كه ئه‌ویش ئاوه‌كه‌ی ته‌ندروست نییه، هاوكات گومان له وێستگه‌ی ئه‌ساله تایبه‌ت به ئاو ده‌كرێت، بۆیه پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
عه‌زاوی دووپاتی كرده‌وه كه پلانێكی گشتگیریان بۆ پشكنینی ئاوی پارێزگاكه داناوه، پشكنینه‌كان وێستگه‌كانی ئه‌ساله و بیره‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه ((ARO ده‌گرێته‌وه.
عه‌زاوی دووپاتی كرده‌وه كه له پارێزگادا لیژنه‌یه‌كی باڵا دامه‌زراوه به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگار، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی په‌تاكه بده‌ن، لیژنه‌یه‌كی تریش به سه‌رۆكایه‌تیی ته‌ندروستیی دیاله و به به‌شداریی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه دامه‌زراوه، ئه‌وه‌یش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌یه، هاوكات كاری لیژنه‌كانیش هۆشداریدانه به هاووڵاتییان تا وریای ئاوی پیس بن به‌تایبه‌تی بۆ خواردنه‌وه.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوون به په‌تای كۆلێرا له پارێزگای سلێمانی، بۆ 130 تووشبوو به‌رز بووه‌ته‌وه.