لە پێشانگەیەكدا پیازێكی نۆ كیلۆیی پێشان دەدرێت

:: AM:09:34:16/09/2023 ‌
لە پێشانگەیەكدا كە تایبەت بە گوڵ و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانە و لە باكوری بەریتانیا كراوەتەوە، چەند بەرهەمێكی ناوازە پێشان دراون كە تێیادا پیازێكی نۆ كیلۆیی هەیە و تەماشاكەرانی تووشی شۆك كردووە.

پێگەی "ئەهرام"ی میسری ئەمڕۆ شەموو 16ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، ئەو پێشانگەیەی تایبەت بە گۆڵ و بەرهەمە كشتوكاڵییە ناوازەكانە و لە بەریتانیا كراوەتەوە، تێیدا چەندان بەرهەمی ناوازە پێشان دراون، لەناویاندا پیازێك دەبینرێ كە كێشی نۆ كیلۆگرامە.

ئاماژە دراوە كە پێشانگەكە دوێنێ كراوەتەوە و تا سبەی 17ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت، هەزاران بینەر روویان لە پێشانگەی "هارجیت" كردووە، لەناو بەرهەمەكاندا پیازێك نمایش كراوە كە كێشی هەشت كیلۆ و 970 گرامە، خاوەنی پیازەكە جاریس گریڤینە و بەرهەمەكەی لە هۆڵی "بیوبای ئاند گاردنز" پێشان دراوە بووەتە هۆی سەرسوڕمانی بینەرانی پێشانگەكە.

خاوەنی ئەو پیازە توانی خەڵاتی یەكەمی پێشانگەكە بباتەوە. بێ ئەوەی پێگەكە ئاماژە بە جۆری خەڵاتەكە بكات.

جیا لەو پیازە، چەندان بەرهەمی تری ناوازە پێشان دراون و لەناویاندا كوولەكەیەك دەبینرێت، كێشی 102 كیلۆگرامە و خاوەنەكەی ناوی كریس باریشە و بەهۆیەوە خەڵاتی پێشانگەكەی پێ دراوە.

دواتریش ئاماژە بەوە دراوە كە تا ئێستە زیاتر لە 30 هەزار كەس سەردانی پێشانگەكەیان كردووە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د