كتێبی "كورد و دیاسپۆرا" بڵاو دەبێتەوە

:: PM:02:50:16/09/2023 ‌
كتێبـــی ''كـــورد و دیاســـپۆرا'' هەوڵدانێكـــی تایبەتـــی دكتۆر دانەر ئەبوبەكر نووسەر و توێژەرە لەبارەی لێكۆڵینـەوە و بەدواداچوونـی مێـژووی چەمكـی دیاسـپۆرا، هەروەهـــا گەلـــی كـــورد لـــە چوارچێـــوەی فینۆمینـــی دیاســـپۆرادا. 

ئەمڕۆ شەموو 16 ئەیلوول، دكتۆر دانەر ئەبوبەكر نووسەر و توێژەر، بە "وشە"ی راگەیاند، ئـــەم بابەتانـەی لـەم كێتێبـەدا نـووسراون، بەرهەمـی نزیكـەی 15 سـاڵ ژیانـی ئەوە لـــە تاراوگـــە و 10 ســـاڵ كاركـــردن لەنـــاو ژیانـــی ئەكادیمـــی و پسـپۆڕیی زانسـتی كۆمەڵناسـی و سیاســی، هەروەهـا كۆكردنـەوەی ئـــەو ســـەرچاوە و ئەرشـــیڤانەی مـــاوەی ژیـــان و كاركردنـــی، ئەم كتێبە 167 لاپەڕەیە، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە چاپی گەیاندووە.

ئەو توێژەرە دەڵێ، "كـــورد و دیاســـپۆرا"، لێكۆڵینـــەوە و هەوڵدانێكـــی تایبەتـــی مێژوویـــی و مەیدانییـــە لەبارەی كـــورد و كوردســـتان، لـــە  چوارچێـــوەی چەمكـــی دیاســـپۆرا و مێـــژووی دیاســـپۆرا و ڕەوەنـــدی كـــوردی لـــە تاراوگـــەدا. تـــاك و خەڵكـــی كـــورد و كوردســـتانی دێریـــن، بەبـێ جیاوازیـی دابەشـبوونیان، بـەتایبەتـی لـە دوای شـەڕی یەكەمـی جیهانـــی لـــە ڕۆژهەڵاتـــی ناوەراســـت، ڕووبـــەرووی ئەسیمیلەیشـــن و ڕاگواسـتنی زۆرەملـێ و دەربـەدەری كراونەتـەوە. بـۆ ژیانێكـی باشـتریش پەنایـان بـۆ زۆر وڵاتـی دنیا بـردووە و بوونەتـە پەنابـەری سیاسـی. زۆر جاریـش تـاك و خەڵكـی كـورد، ئارەزوومەندانـە بـە زۆر هـۆكاری جیـاوازی وەك ئابـووری و كۆمەڵایەتـی و كولتـووری، لـە زێـدی بـاب و باپیرانـەوە بـۆ وڵاتانـی دنیا كۆچیـان كـردووە. ئەمانـە بـە كۆچبـەر پێناســـە دەكرێـــن نـــەك پەنابـــەر".

ئامانجـی دۆڵەمەندكردنـی پەرتووكخانـەی كوردییـە
زیاتر گوتی، بـە دڵنیاییـەوە، دیـاردەی كـۆچ و پەنابەرێتـی و ئاوارەیـی لـە نـاو گەلـــی كـــورددا خاوەنـــی مێژوویەكـــی زۆر دێرینـــە. ئەگـــەر ئاوڕێـــك لـــە مێـــژووی كۆنـــی ڕابـــردووی كـــورد بدەینـــەوە، لەنـــاو ســـەرچاوە مێژووییـــەكان، زۆرجـــار ئاشـــنای ژیانـــی كـــوردان لـــە دەرەوەی خاكـــی بـاب و باپیرانیـان دەبینـەوە. 

 باسی لەوەش كرد، لـــە پەرتووكـــی "كـــورد و دیاســـپۆرا"دا چەمـــك و مێـــژووی دیاســـپۆرا، خراوەتـە ڕوو و لێكۆڵینـەوەش لەسـەر سـەرەتاكانی دیاسـپۆرای كـوردی لـــە دنیا و كەموكـــوڕی و نەبوونـــی كاریگەرییەكـــی بەرچـــاو و ڕێكخـــراوی دیاریكراویـــان خراوەتـــە ڕوو، لـــە هەمـــان كاتـــدا پێشـــنیار و ڕاســـپاردەكان ئاماژەیـــان پـــێ كـــراوە و دەرئەنجامـــەكان نیشـــان دراون.

نووسەر باس لە ئامانجی كتێبەكە دەكات، ئـەم كتێبـە بـە ئامانجـی دۆڵەمەندكردنـی پەرتووكخانـەی كوردییـە كـە لـەم ڕووەوە كەموكوڕیـی زۆر پێـوە دیـارە، لـە هەمـان كاتـــدا دەتوانـــێ ببێتـــە هۆكارێكـــی بـــاش بـــۆ ســـەركردایەتیی سیاســـیی كـورد و حكوومەتـی هەرێـم بـۆ ئـەوەی باشـتر و زیاتـر لـەو سـامانە نەتەوەیـی و دۆڵەمەنـدە پشـتگوێخراوەی كـورد و هەرێمـی كوردسـتان تێبگـــەن و كاری رژدی لەســـەر بكـــەن.

"گرنگییەكی تری ئەم كتێبە دەبێتە یەكەمین سەرچاوەی زانستی كوردی لەسەر دیاسپۆرا و قوتابیی قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن، دەتوانن سوودی لێ ببینن لە توێژینەوە و بابەتە زانستییەكانیان لەناو داودەزگا زانستی و مەعریفییەكان". توێژەرەكە وا دەڵی.


وشە - لاڤین عومەر