هەلیكۆپتەرێكی توركی تێكدەشكێت

:: AM:09:40:17/09/2023 ‌
وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا رای گەیاندووە، هەلیكۆپتەرێك كە بەشداریی لە كۆنترۆڵكردنی ئاگرێك كردبوو كە لە داستانێك كەوتبووەوە، كەوتووەتە ناو تانكییەكی ئاو و تێكشكاوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، ئیبراهیم یوماكلی وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا لەڕێ تۆڕی "ئێكس"ی تویتەری پێشوو رای گەیاندووە، هەلیكۆپتەرەكە لەكاتی هەڵگرتنی ئاو، كەوتووەتە ناو تانكییەكە و تێكشكاوە، تا ئێستە تەنیا  یەك لە تیمەكانی رزگار كراوە.

وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا زیاتر گوتوویەتی، رووداوەكە لە ناوچەی مەندریسی سەربە ئەزمیر بووە، یەك لە دارستانەكانی ئەو ناوچەیە ئاگری لێ كەوتووەتەوە و ئەو هەلیكۆپتەرەكەیش ویستوویەتی ئاو هەڵبگرێت و بەشداری لە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بكات، بەڵام كەوتووەتە ناو تانكییەكە كە زۆر گەورەیە، بەهۆیەوە تێكشكاوە.

وەزیر دواتر لە نووسینەكەیدا ئەوەشی گوتووە، پۆلیس و تیمەكانی رزگاركەر، بەردەوامن لە رزگاركردنی تیمەی هەلیكۆپتەرەكە كە تا ئێستە یەكێكیان رزگار كردووە، سێ كەسی تریش تا ئێستە دیار نین و بەدوای ئەوانیشدا دەگەڕێن.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د