كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی ژینا ئه‌مینی، هه‌موو هێز و توانایه‌كی خۆی به‌گه‌ڕ خست بۆ ئه‌وه‌ی رێ له مانگرتنی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و مانگرتنه‌كه ریفراندۆمێك بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رژێمی كۆماری ئیسلامی و سووربوونی خه‌ڵك له‌سه‌ر درێژه‌دانی خه‌بات تا رووخانی رژێمه‌كه.
دوێنێ كوردستان رۆژێكی مێژوویی گرنگی به‌ڕێ كرد و له ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی ژینا ئه‌مینی كه سیمبولی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییه، له ته‌واوی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به یه‌ك ده‌نگ پێشوازییان له بانگه‌وازی مانگرتن كرد و ته‌واوی دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست.
رژێمی ئیسلامی كه بۆ رێگرتن له‌و مانگرتنه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵك كرد و سه‌تان كه‌سی راپێچی به‌ندیخانه‌كان كرد. ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو ئه‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی دابخات، سزای قورس ده‌درێ و رێی كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی پێ ناداته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه چی سوپا و هێزی پۆلیس و به‌كرێگیراوی هه‌یه له شه‌قام و كۆڵانه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له گۆڕستانه‌كان، جێگیری كردن و تانكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار هێنا، به‌ڵام خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی یه‌كگرتوویی مانیان گرت.
مانگرتن یه‌كێك له گرنگترین و كاریگه‌رترین شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه كه له چاو جۆره‌كانی تری ناڕه‌زایه‌تی، كه‌مترین قوربانی هه‌یه و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه زۆر كه‌مه.
چالاكانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و مانگرتنه‌یان به فه‌رمی راگه‌یاند و گوتیان په‌یامه‌كه‌ی دوێنێی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك ریفراندۆمێك بوو كه به‌یه‌كه‌وه ''نا''یه‌كی تریان به كۆماری ئیسلامیی ئێران گوت. دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌و رژێمه هیچ پێگه‌یه‌كی له كوردستان نییه و وه‌ك داگیركه‌ر و سته‌مكار سه‌یری ده‌كه‌ن.
به‌یه‌كه‌وه بانگه‌وازی مانگرتنیان بڵاو كردبووه‌وه
جێی باسه ده‌ستكه‌وتێكی تری مانگرتنی دوێنێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه‌بوو، سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان، به‌یه‌كه‌وه داوایان له خه‌ڵك كردبوو مان بگرن و به‌یه‌كه‌وه بانگه‌وازی مانگرتنیان بڵاو كردبووه‌وه و خه‌ڵك به‌و یه‌كگرتووییه دڵخۆش بوون.
هه‌ر دوێنێ له تاران و شیراز و ره‌شت و كه‌ره‌ج و ده‌یان شاری تری ئێران، خه‌ڵك به شێوازی خۆیان دروشمیان له دژی رژێمی ئێران دا و به‌تایبه‌ت شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كه‌كان خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه، له په‌نجه‌ره‌وه دروشمیان له دژی خامنه‌یی ده‌دا و هاواری خه‌ڵك له ته‌واوی شاره‌كه ده‌بیسترا، ئه‌مه‌ش پته‌وكردنی پێوه‌ندی و خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئێران و دانی به‌ڵێنێكی تر به یه‌كتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌یان سه‌ر بخه‌ن و ئامانج و خه‌ونه‌كانیان به‌دی بێنن.
له 13ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو ژینا ئه‌مینی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌گه‌ڵ براكه‌ی سه‌ردانی تارانیان كردبوو و له وێستگه‌ی مێترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به تۆمه‌تی ره‌چاونه‌كردنی باڵاپۆشی، ده‌گیرێ و له براكه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌و رۆژه ژینا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه له هۆش خۆی چووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام دوای سێ رۆژ گیانی سپارد.
له 16ی ئه‌یلوول ژینا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ست دا و له 17ی ئه‌یلوولی 2023 له سه‌قز به‌خاك سپێرا و هه‌ر له گۆڕستانه‌وه خه‌ڵك ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پاشان ته‌واوی ئێرانی ته‌نی و شۆڕشێكی گه‌وره هه‌ڵگیرسا. به‌هۆی ئه‌و شۆڕشه لانی كه‌م 600 كه‌س له ئێران به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژران و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون یان خرانه گرتووخانه‌وه.