وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

:: AM:11:08:17/09/2023 ‌
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست پێ‌ دەكات و هەفتەی داهاتوو كۆتایی دێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئەیلوول، رۆژنامەی سەباحی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی دارایی دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئەیلوول.

باس لەوەش كراوە، دابەشكردنی مووچە لە ئەمڕۆوە دەست پێ‌ دەكات و تا  هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە عێراقدا سەرەتای دابەشكردنی مووچە بە مووچەی خانەنشینی دەست پێ‌ دەكات و رۆژی پێنجشەمی داهاتووش دابەشكردنی كۆتایی دێ‌.

ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە ئێستە حكوومەتی عێراق سێ‌ مانگە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و رای گرتووە، ئەوەیش بەپێی بڕیارێكی سیاسی نەك یاسایی.

ڕۆژی پێنجشەم شاندی هەرێمی كوردستان چووە بەغدا و لەوێ‌ گفتوگۆیان كرد بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە بڕیار بدات.



وشە - رامیار جەواد