ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییانه‌ی تووشی مرۆڤ ده‌بن، زۆر جۆریان هه‌یه و به‌پێی تووشبوون به حاڵه‌ته‌كه، توندیی نه‌خۆشییه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، تۆقینیش جۆرێكه له نه‌خۆشیی دڵه‌ڕاوكێ و زیاتر ئافره‌تان تووشی ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه د. هێمن فاتح حه‌مه‌كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، تۆقین جۆرێكه له جۆره‌كانی نه‌خۆشیی دڵه‌ڕاوكێ، كه تاك دووچاری حاڵه‌تی ترسێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری كتوپڕ ده‌بێت، به‌جۆرێك هه‌ست ده‌كات كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات، یاخۆ هه‌ندێ جار ترسێكی بۆ دروست ده‌بێت كه دڵی یان هه‌ناسه‌ی ده‌وه‌ستێت. حاڵه‌ته‌كه له چه‌ند خوله‌كێك تێپه‌ڕ ناكات، دوای ته‌واوبوونی وه‌ستانه‌كه، نه‌خۆشه‌كه ترسی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه هه‌یه، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی توند له‌سه‌ر لایه‌نی كاركردن، فرمان و پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی جێده‌هێڵێت.
ئه‌م جۆره حاڵه‌ته نیشانه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌بێت وه‌ك:
• دڵه‌كوتێ
• ترسی مردن
• ترسی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی خود
• هه‌ناسه‌ته‌نگی
• هه‌ستی خنكان
• ئاره‌قكردنه‌وه
• له‌رزین
• ئازارێكی توندی سنگ یان گه‌ده
• هێڵنجدانه‌وه
• سڕبوون
• سه‌رگێژخواردن
د. هێمن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، نه‌خۆشیی تۆقین له ڕه‌گه‌زی مێ به ڕێژه‌ی دوو بۆ سێ ئه‌وه‌نده زیاتره له ڕه‌گه‌زی نێر. هه‌روه‌ها به ڕێژه‌ی دوو بۆ سێ كه‌س له 100 كه‌س تووش ده‌بن. ده‌گونجێت له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕوو بدات، به‌ڵام زیاتر له بیست و سییه‌كانی ته‌مه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاتێك حاڵه‌تی تۆقینه‌كه له مانگێكدا چوار حاڵه‌ت یان زیاتر بێت، به نه‌خۆشیی پانیك ناوزه‌ند ده‌كرێت. بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ش هه‌ردوو ڕێی چاره‌سه‌ری هزری و ڕه‌فتاری یان ده‌رمان به‌كار ده‌هێنرێت.