شاسوار عه‌بدولواحید، ئه‌و بازرگانه‌ی هه‌میشه له كاته‌كانی تر ون ده‌بێت و دواتر له كاتی مووچهداا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ست ده‌كات به چه‌واشه‌كاری و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك، واپێشانی خه‌ڵك ده‌دات به فشاری ئه‌و مووچه ده‌درا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پێی نه‌ماوه و خه‌ریكی رابواردنن پێی، ئه‌مجاره له پرسی مووچه‌ش نه‌یتوانی موزایه‌ده بكات و به ناچاری باسی هه‌ڵبژاردنی كرد، په‌رله‌مانتارێكیش وه‌ڵامێكی سه‌یری ده‌داته‌وه.
به دریژایی سێ مانگی رابردوو كه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه و ناینێرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سێ مانگه دابه‌ش نه‌كراوه، شاسوار یه‌ك هه‌ڵوێستی بچووكیشی نه‌بووه و ئاماده نه‌بووه به‌رگری له مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و باسی خۆپێشاندانیشی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستی له‌گه‌ڵ به‌غدا تێكه‌ڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه دروست بكه‌ن، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، شاسوار رووی راسته‌قینه‌ی ئاشكرا بووه و ناتوانێت چیتر خه‌ڵك بگه‌وجێنێت و خۆی گه‌وجێنراوه.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار هه‌موو كارته ساخته‌كانی سووتاون و هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ده‌یه‌وێت وا پێشانی خه‌ڵك بدات كه ده‌توانێت كاریگه‌ریی هه‌بێت، راستییه‌كه‌ی له‌ناو نه‌وه‌ی نوێش ره‌نگه كاریگه‌ریی نه‌مابێت، چونكه ئه‌وه‌نده درۆی كرد و چه‌واشه‌كاری كرد، خه‌ڵكی نه‌وه‌ی نوێش لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وانه‌ی كاری پێ ده‌كه‌ن ورده ورده ئیشیان پێی نامێنێت و هاكا ره‌شه‌باكه هه‌ڵی كرد و ئه‌ویشی برد له‌گه‌ڵ خۆی، هه‌ر حزبێك یان كه‌سێك له‌سه‌ر درۆ بناغه‌ی دروست بووبێت، یان پیاو و هه‌ڵسووڕێنه‌ری چه‌ند كه‌سێك بێت، ئه‌وه زوو ئاشكرا ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت و نامێنێت، شاسواریش یه‌كێكه له‌وانه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، شاسوار ده‌یه‌وێ وا خۆی پێشان بدات كه كه‌سێكی دیاره و خه‌یاڵێكی له مێشكی خۆی چه‌سپاندووه، له‌سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه‌ش كۆمه‌ڵێك خه‌ون و هیوا و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی بنیات ناوه، ئه‌و ناتوانێت ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی بدات و پاره بداته كارمه‌نده‌كانی، ئێسته ده‌یه‌وێ چی بكات بۆ خه‌ڵك، به پاره‌ی دزراوی چاڤی لاند خه‌ریكی كاره، ئه‌مه حزب و خزمه‌ت و دڵسۆزی پێ ده‌ڵێن، سێ مانگه له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه قسه‌ی نه‌كردووه، چونكه خه‌ڵك حیسابی بۆ ناكه‌ن، باش بوو ئه‌مجاره نه‌یگرت به مووچه‌وه و خۆی به هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رقاڵ كرد و خه‌ڵكی به لاڕێدا برد، چونكه ده‌زانێت لای خه‌ڵك ئاشكرا بووه و كه‌س دوای ناكه‌وێت.
بپرسێت ئه‌رێ ئه‌م كه‌سه بۆچی هیچ سكاڵایه‌ك دژی ناجووڵێنرێت
سه‌لام مه‌حموود خاوه‌ن پشك، به "وشه"ی گوت، ''ئه‌گه‌ر تا ئێسته كه‌سێك شاسواری نه‌ناسیوه و به چه‌واشه‌كارییه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه، با سه‌یرێكی دۆخی خاوه‌ن پشكه‌كان بكات، با سه‌ردانێكی بنكه‌كانی پۆلیس بكات و بپرسێت ئه‌رێ ئه‌م كه‌سه بۆچی هیچ سكاڵایه‌ك دژی ناجووڵێنرێت، بۆچی دادگا له ئاستی ده‌سته‌وه‌ستانه، ئه‌وه چه‌ندان ساڵه ئێمه هاوار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین شاسوار مافمانی خواردووه، پاره‌ی ماڵ و منداڵانمانی خواردووه، ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت له میدیاكهیهوه هێڵی سووری به‌سه‌ردا دێنێت، رووی راسته‌قینه‌ی شاسوار لای ئێمه‌یه، به‌ڵام وا ورده ورده رووی راسته‌قینه و ساخته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی تریش ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌مه چ كه‌سێكه و چ چه‌واشه‌كار و ههڵسووڕێنراوێكه، شاسوار خاوه‌نی خۆی نییه، بۆیه هه‌ر شتێك كه باسی ده‌كات، قسه‌ی خۆی نییه و پێی ده‌كه‌ن و فووتێكراوێكه.
دكتۆر جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار له كه‌وتن و شكستی كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه، چونكه ئێسته چیتر شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه وه‌ك گومان لای هاووڵاتییان كه بازرگانێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ههڵسووڕێنراوی لایه‌نێكه، هه‌ركاتێكیش داوای خۆپێشاندانی كردبێت، له هه‌موو ناوچه‌كان جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه دوو هه‌زار كه‌س كۆ بكاته‌وه، سێ مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌دراوه، یه‌ك قسه‌ی نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ڕ و لاڵ بێت، ئه‌م ئه‌گه‌ر پێی نه‌ڵێن ناتوانێ یه‌ك قسه‌ش بكات، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێشانی ده‌ده‌ن كێ حزبی یه‌كه‌مه و كێش لووتی ده‌شكێت و رووه ساخته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
''شاسوار ترسی لێ نیشتووه و هه‌ستی به‌وه كردووه له كه‌وتن نزیك بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له دوای دۆسیه‌ی كازم فارووق په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ، هاووڵاتییان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه شاسوار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه و پیلان دژی نزیكه‌كانیشی داده‌نێت و تووشی دۆخێكی خراپیان ده‌كات، بۆیه ئێسته هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چه‌واشه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واپێشانی بدات كه هێشتا ده‌توانێت خه‌ڵك بگه‌وجێنێت.'' جیهاد حه‌سه‌ن وای گوت.
وشه/ تایبه‌ت