به‌پێی ماڵپه‌ڕی "Healthyfyeme"خه‌یار جۆرێكه له‌و میوانه‌ی تایبه‌تمه‌نده، ماده‌یه‌كی خۆراكی گرنگه كه به " سیترولین " ناسراوه، له به‌رانبه‌ردا چاره‌سه‌ری تێكچوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌كات له پیاواندا و توانای سێکسییان بەرز دەکاتەوە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكۆنسۆڵتۆ" له كاتی خواردنی خه‌یار، جه‌سته سیترولین ده‌گۆڕێت بۆ ئارجینین كه به‌شداره له شلبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان، به‌مه‌ش خۆراك ده‌ده‌ن به ئه‌ندامه‌كه و باشتر ڕۆیشتنی خوێنی پڕ ئۆكسجین به‌ناویاندا.
توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشوو ئاشكرای كردبوو له كۆی گشتیی 22 پیاوی به‌شداربوو له تویژینه‌وه‌كه، 12 پیاو تێكچوونی توانای كۆئه‌ندامی زاوزێیان چاك بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ڕۆژانه به به‌رده‌وامی حه‌بی سیترولینیان خواردووه.
به‌گوێره‌ی دامه‌زراوه‌ی "Produce for Better Health" یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه وا ده‌كات خه‌یار به‌سوود بێت بۆ نه‌هێشتنی تێكچوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ له كاتی جووتبوونی سێكسی‌دا، ئه‌وه‌یه كه ڤیتامین C ی تێدایه یارمه‌تی ناردنی خوێنی پێویست ده‌دات بۆ ئه‌ندامی نێرینه.
دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، خه‌یار توانای وه‌چه‌خستنه‌وه و توانای سێكسی له پیاواندا باشتر ده‌كات، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به ماده‌ی زینك كه به‌شداره له پاراستنی هاوسه‌نگی ئاستی هۆرمۆنی "تستۆستیرۆن”ی پیاوان له جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی سپێرمه‌كان زیاد ده‌كات، كوالێتی و جووڵه و چالاكییان باشتر ده‌كات.