لە ژێر خاكی كوردستان بەفر دۆزرایەوە

:: PM:02:47:17/09/2023 ‌
بەمەبەستی فراوانكردنی رێیەك لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ژێر خاكی ناوچەیەك بەفر دەدۆزرێتەوە، ئەوەیش بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان كە تا ئێستە شتی وا نەبینراوە.

دوێنێ‌ لە سنووری تەتە لە چیای ژاڵانەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەمەبەستی فراوانكردنی رێیەكە شۆفڵ و ئامێرەكان دەستبەكار دەكەن، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەفرێكی زۆر لە ژێر زەوی دەردەكەوێت.

محەمەد یاسین كوردێكی باشووری كوردستانە، بەمەبەستی گەشتوگوزار چووەتە ئەو شوێنە و دەڵێت، هاووڵاتییان و شوفێرانی ئامێرەكانی هەڵكەندنی رێگەوبانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی كاردا، تووشی شۆك بوون كاتێك بەستەڵەكە بەفرێكی گەورە لە ژێر خۆڵەكە دەركەوتووە.

باسی لەوەش كردووە، ئەو شوێنە ئێستە بووەتە جێی سەرنجی تەواوی ڕێبواران و خەڵكی ناوچەكە كە تا ئێستە شتی لەو جۆرەیان بەو شێوەیە نەبینیوە.

چیای ژاڵانە لە هەورامان دەكەوێتە نزیك سنووری عێراق، بەهۆی بەرزی لەسەر ئاستی دەریاوە زۆر فێنكە و گەشتیارێكی زۆر ڕووی تێدەكەن.









وشە - رامیار جەواد