پێداگریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌و خه‌مخۆرییه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكرد، وایكرد به‌غدا پاشگه‌ز ببێته‌وه له‌و سیاسه‌ته‌ی كه به‌رانبه‌ر هه‌رێم پێڕه‌وی ده‌كرد، هاوكات كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كان و پێكه‌وه كاركردنیان هه‌رێمی كوردستانی به به‌هێزی به‌رانبه‌ر به‌غدا پێشان دا و چیتر به‌غدا نه‌یتوانی هیچ كه‌لێن و درزێك بدۆزێته‌وه تا به‌هۆیه‌وه قورسایی زیاتر بخاته سه‌ر هه‌رێم و گرفت و كێشه دروست بكات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رابگرێت.
پێشتریش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، له پێناو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو شتێكن له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها برسیكردنی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستانی به كارێكی ناڕه‌وا باس كرد و گوتی، خه‌ڵكی كوردستان ماندووه و چیتر ناتوانێت ئه‌وه قبووڵ بكات، به یه‌كڕیزی و پێكهوهچوونی شاندی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا كۆتایی به‌هه‌موو شتێك هێنرا و جارێكی تر كوردستان خۆی به به‌هێزی پێشانی به‌غدا دایه‌وه.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت جارێكی تر ئه‌وه‌ی پێشانی به‌غدا دا كه سته‌مكردن به‌رده‌وام نابێت و كورد به به‌هێزی به‌رانبه‌ر به‌غدا ده‌ركه‌وت و ئه‌و به‌هێزییه وایكرد كه به‌غدا نه‌توانێت درێژه به‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی بدات، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به شاره‌زایی و لێزانیی خۆی، كۆده‌نگیی له ناو لایه‌نه‌كان دروست كرد، دواتر شاندێكی پێكهێنا كه خۆی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، رۆیشتنه به‌غدا و له‌وێ هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانی كۆ كرده‌وه و به یه‌ك ده‌نگ به‌رانبه‌ر به سته‌می به‌غدا وه‌ستانه‌وه و به به‌غدایان گوت ئیتر به‌سه برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ركاتێك لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره یه‌كده‌نگ و پێكه‌وه كاریان كردبێت، هیچ پیلانێك دژی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و هه‌موو پیلانێك پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه نهێنیی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی مافی خه‌ڵكی كوردستانه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تن یه‌كده‌نگ بن، لایه‌نه‌كان كه به‌شداریی حكوومه‌تیان كردووه، بۆ ئه‌وه نه‌بووه ته‌نیا پۆست و پله پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له هه‌موو كاتێك پاڵپشتی حكوومه‌ت بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌موو پێكه‌وه‌بن كاری گرنگ ده‌كرێت
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی پارتی میله‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، پێویسته به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، راكردن له به‌رپرسیاریه‌تی خزمه‌تكردن نییه به هاووڵاتییان، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له ناوخۆی هه‌رێم پاڵپشتی حكوومه‌ت بكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن، ئه‌و كاره بكه‌ن كه حكوومه‌ت پلانی بۆ داده‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو پێكه‌وه‌بن كاری گرنگ ده‌كرێت، كوردستان كۆده‌نگیی نیشتمانیی پێویسته، ئه‌و كۆده‌نگییه‌ش ئه‌ركه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه و به‌لایه‌كدا بڕوات، ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه پێشتر رووی دا و دواتر به‌غدا ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كرد كه بینیمان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كۆده‌نگی لایه‌نه‌كان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌بوو كه به‌غدا بڕیاری ناردنی پاره‌ی دا.
كاروان یوسف چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، لایه‌نه‌كان خۆیان هه‌ر كامێكیان، خاوه‌نی مێژوویه‌كن و چه‌ندان ساڵه هه‌ن، خۆیان له هه‌موو كه‌س باشتر ئه‌وه ده‌زانن كه هه‌ركات كۆده‌نگی هه‌بووبێت و یه‌كڕیزی هه‌بێت و ناوماڵی كورد یه‌ك بێت، دوژمن و نه‌یارانی كورد نه‌یانتوانیوه زه‌فه‌ر به كوردستان ببه‌ن، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته كه هه‌ركات له یه‌كتر دوور بن كوردستان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌رێمی كوردستان دڵسۆزی نییه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كان وه‌ك حزب خه‌می میله‌ت و نیشتمانیش بخۆن، ئه‌وان ببنه هۆكاری مانه‌وه‌ی كوردستان و به‌هێزبوون، هه‌ركات له‌ناوخۆیاندا كێشه و گرفت و ئاڵۆزی و گرژی هه‌بێت، زیانمه‌ند كوردستان و خه‌ڵكه و دواتریش ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك رووبه‌ڕووی حزبه‌كان ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری دارایی هه‌رێم، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی تری حكوومی و حزبی كۆ بوونه‌وه له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هه‌ر دوێنێش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سێ مانگ ره‌وانه بكات.
وشه/ تایبه‌ت