له شاری گورگان له باكوری ئێران، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ه‌ك بیسترا و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا كه‌وتنه خواره‌وه، به‌رپرسانی پارێزگای گوڵستان ده‌ڵێن، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سه‌ید عه‌لی موهاجیر جێگری پارێزگاری گوڵستان بۆ كاروباری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به میدیاكانی ئێرانی گوت، فڕۆكه‌كه سه‌عات نۆ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و پارچه‌كانی له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی شاری گورگان بڵاو بوونه‌ته‌وه.
جێی باسه ده‌نگۆی ئه‌وه له ناو دانیشتووانی شاره‌كه هه‌یه كه ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی كه‌وتوون هه‌شت فڕۆكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ره‌تی كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا كه‌وتنی یه‌ك فڕۆكه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌م رووداوه دوو كه‌س بریندار بوون
به‌هۆی ئه‌م رووداوه دوو كه‌س بریندار بوون كه پارچه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه، هێشتا نازانرێت ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه هی كوێ بووه و به چ هۆكارێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هێشتا دیار نییه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران كراوه‌ته ئامانج یان خۆی له ئاسمان تووشی كێشه بووه و كه‌وتووه، جگه له‌مه دیار نییه فڕۆكه‌كه هی ناوخۆیه یان پێوه‌ندیداره به وڵاتانی تر.