پەیەدە كە باڵێكی چەكداری پەكەكەیە لە ڕۆژئاوای كوردستان، خوێندنی قورئان و كتێبەكانی پێوەست بە ئاینی ئیسلام قەدەغە دەكات، هەركەسێك سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.
بەپێی نووسراوێكی پەیەدە كە باڵێكی پەكەكەیە لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە نووسراوێكدا بڕیاری دا خولی لەبەركردنی قورئان و ئەو پەرتووكانەی پێوەندیدارن بە قورئان قەدەغە بكات.
لە نووسراوەكەدا ئەوەیش باس كراوە، ئەو بڕیارە سەرجەم خولەكانی لەبەركردنی قورئان و بابەتە تایبەتەكان بە قورئان قەدەغەیە.
لە كۆتایی نووسراوەكەدا ئەوەیش هاتووە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان پێیەوە پابەندبن و بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار سزای یاسایی دەدرێت.
ئەو هەنگاوەی پەكەكە یەكەمجار نییە دژی ئیسلام و بۆچوونی هاووڵاتییان ئەنجامی دەدات، لە ماوەی رابردووشدا چەندان جار هەوڵی لەو شێوەیەی هەبووە.
پەیەدە خەریكە بەو شەڕانەی دەیكات ئەو ئەزموونەی لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بووە لەناوی دەبات، ئەوەیش دوای ئەو دەست تێكەڵكردنەكەی لەگەڵ پەكەكە هەیەتی و ئێستە خەریكە ئەو حزبە بە تەواوی دەست بەسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەگرێت.