پۆلیسی راپه‌ڕین رای گه‌یاند، ته‌رمی منداڵێكی / 12/ ساڵان له قه‌ڵادزێ دۆزرایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئه‌یلوول، پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێسته ته‌رمی منداڵێك به‌ناوی (د.ئ.ح) ڕه‌گه‌زی نێر، /12 ساڵان/، دانیشتووی گوندی قادراوه سه‌ر به سه‌نگه‌سه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی سنووره‌كه‌وه به خنكاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی منداڵه‌كه‌یان له گۆمێكی گونده‌كه‌یان كه بۆ ئاودانی برنج دروستكراوه مه‌له‌ی كردووه و دواتر خنكاوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه.