دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووداوێكی ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت رووی دا/ هێشتا دیار نییه بۆردمان بووه یان ته‌قینه‌وه/، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی له‌وێ مه‌شقی سه‌ربازیان ده‌كرد بوونه قوربانی.
به گوێره‌ی زانیاری شایه‌تحاڵێك، له رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت 13 كه‌س بریندار بوون و شه‌ش كه‌سی تریش كوژراون.
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێ، ئێسته تیمه‌كانی ته‌ناهیی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان ده‌ست پێ كردووه كه ئایا ته‌قینه‌وه بووه یا بۆردمان.
له‌لایه‌كی تره‌وه میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی زانیاری ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه گوایه حه‌شد و پاسداران له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه مه‌شقی سه‌ربازیان كردووه/ به‌ڵام ئه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه/.
جێی باسه شارۆكه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌كه‌وێته دووری 20 كیلۆمه‌تر به ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سه.
فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تیش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شارۆكه‌كه دووره و سه‌ربه حكوومه‌تی فیدراڵه و له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر یه‌كێتی نمایشی سه‌ربازیان تێدا ئه‌نجام دا.