به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی تانجه‌ڕۆ ری ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت روویداوه ته‌ناهییه و ئه‌و هیچ زانیارییه‌كانی له‌سه‌ری نییه، داوایش ده‌كات، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رووماڵی نه‌كه‌ن.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئه‌یلوول، رووداوێكی ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت روویدا / هێشتا دیار نییه بۆمب بووه یا بۆردمانی فڕۆكه/ له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 13ی تریش بریندار بوون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دابان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی تانجه‌ڕۆ رای گه‌یاندووه، ئێسته هیچ لێدوانێك نادات به‌هۆی نه‌بووی زانیاری دروست و ورد، دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌زانن و ئاشكرایه، كه بابه‌ته‌كه ته‌واو ته‌ناهیی بووه و پێوه‌ندی به ده‌زگاییه‌كی ته‌ناهییه‌وه هه‌یه و ئێمه‌ش به‌پێی یاسای پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتمان نیه.
داوایش ده‌كات كه راگه‌یاندنه‌كان رووماڵ نه‌كه‌ن و له‌كاتی پێویست چ زانیارییه‌ك بگاته ده‌ستیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.