پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامییان هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاری زاخۆ ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه به‌شێكی لێ جێبه‌جێ كراوه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته كار و تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 22 ملیار دیناره.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رای خه‌ڵكی زاخۆی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بڵاو كردووه‌ته‌وه و دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه به‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه به قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانیان دڵخۆشن و سوپاسی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی زاخۆ كه له پڕۆژه‌كه سوودمه‌ند ده‌بێت، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی ڕاگه‌یاند: "ئێمه سوپاسی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، كه شه‌قامه‌كانمان بۆ قیرتاو ده‌كات و سه‌رله‌نوێ به بۆڕی ئاومان بۆ ڕاده‌كێشن و تۆڕه‌كانی ئاومان بۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه."
هاووڵاتییه‌كی تر گوتی: "له‌و ناوچه‌یه گرنگییه‌كی زۆر به كه‌رتی ئاوه‌دانی دراوه، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی زاخۆ پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌كات و یه‌ك به یه‌ك شه‌قامه‌كان ئاوه‌دانی ده‌كه‌نه‌وه."
كاره‌كانی قیرتاوكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له لایه‌ن كارمه‌ندانی ناوخۆییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن و هه‌لی كاریان بۆ زیاتر له 600 كه‌س ڕه‌خساندووه.
كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌نده به خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.