ئه‌مه‌ریكا هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پێنج به‌ندكراوی ئه‌مه‌ریكی كه له‌لایه‌ن ئێران به بارمته گیرابوون، سزای به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشتری ئێران‌دا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران له‌و دامه‌زراوانه بووه كه رۆڵی هه‌بووه له تیرۆر و رفاندنی خه‌ڵك و به بارمته‌گرتنی بیانییه‌كان، بۆیه‌ش ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' جگه له‌مه، مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشتری ئێران به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، رۆڵی زۆر خراپی بینیوه و له گرتنی ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییانه‌شدا رۆڵی هه‌بووه.
جێی باسه دوێنێ دووشه‌م ئه‌مه‌ریكا دوای راده‌ستكردنی نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار له سامانی ئێران كه له كۆریای باشوور ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، پێنج به‌ندكراوه‌كه‌ی له ئێران برده ده‌ره‌وه، پاره‌كه بۆ ژماره‌یه‌ك بانكی ئێرانی له قه‌ته‌ر گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر پاره‌كه بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌وا دووباره بلۆكیان ده‌كاته‌وه.
ئەحمەدینەژاد لە بەبارمتەگرتنی ئەو بەنکراوە ئەمەریکییانەدا دەستی هەبووە
ئێران له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه، یه‌كێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر، ئه‌وه بووه خه‌ڵكی رۆژئاوایی به بارمته بگرێت و داوای پاره و ئیمتیاز له وڵاتانی رۆژئاوا بكات.
چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریش ئێران له بری ئازادكردنی ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دی له به‌لجیك كه به تاوانی دانانه‌وه‌ی بۆمب له پاریس حوكم درابوو، هاووڵاتییه‌كی به‌لجیكی ئازاد كرد. ئه‌و تیرۆریسته كه بۆ كۆماری ئیسلامی كاری كردبوو، له تاران پێشوازیی گه‌رمی لێ كرا.