پەیامێك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەبارەی رووداوەكەی عەربەت

:: AM:10:18:19/09/2023 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رووداوەكەی عەرەبەت پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، پێویستە بە زووترین كات لایەنە پێوەندیدارەكان لێكوڵینەوەیەكی ورد لە هۆكار و چۆنیەتیی ئەم ڕووداوە بكەن و ڕاستییەكان ئاشكرا بكرێن.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئەیلوول، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ڕووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت دڵگرانی كردووین. پێویستە بە زووترین كات لایەنە پێوەندیدارەكان لێكوڵینەوەیەكی ورد لە هۆكار و چۆنیەتیی ئەم ڕووداوە بكەن و ڕاستییەكان ئاشكرا بكرێن.

باسی لەوەش كردووە، سەركۆنەی هەر جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق و هەموو كارێكی نایاسایی دەكەین كە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.




وشە - رامیار جەواد