پیاوێكی به‌ریتانی ناوی چووە كتێبی گینسه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی 667 جار ناوی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به تاتۆ نووسی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ كچه‌كه‌ی به ناوی لووسی ده‌رببڕێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لحوره"، مارك ئیڤانس پێشتر له ساڵی 2017 ناوی چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی 267 جار ناوی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتی به تاتۆ نووسیوه، به‌ڵام ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی له ده‌ست دا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دیدرا ڤیجیلهوه ژماره پێوانییه‌كه‌ی شكێنرا، له ساڵی 2020 كه ناوی ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی 300 جار تاتۆ كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیڤانس شوێنی ئه‌و تاتۆ زۆره‌ی له‌سه‌ر پشتی نه‌مابوو، بڕیاری دا ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام بوو له تاتۆكردنی ناوی "لووسی" له‌سه‌ر ڕانی، پێنج سه‌عات له ژێر ده‌ستی تاتۆكهرهكهدا مایه‌وه و 400 جار ناوی كچه‌كه‌ی نووسی كه له‌سه‌ر هه‌ر ڕانێكی 200 جار.
ئیڤانس بۆ گینس ڕوونی كرده‌وه، بڕیاری داوه ڕیكۆردی جیهانی تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یادی له دایكبوونی كچه‌كه‌ی بكاته‌وه و ئه‌و تۆماره‌ی پێ ببه‌خشێت.
ئه‌م باوكه بڕیاری داوه تۆماری ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی بپارێزێت، چونكه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه ناوی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی تاتۆ بكات.